Kurdistan Press - بایکۆت پێکردن بایکۆت پێکردن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بایکۆت پێکردن

بایکۆت پێکردن

ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندن هیچ زیان بە حکومەت ناگەیەنێت هێندەی زیان بە چینی هەژار و کەم دەرامەت دەگەیەنێت، کە ناتوانن منداڵەکانیان ڕەوانەی قوتابخانە تایبەتەکان بکەن.

کەواتە بایکۆتپێکردنی مامۆستایان تەنهاوتەنها زەبر وەشاندنە لە چینی هەژاران کە زۆرینەی خەڵکی کوردستان پێکدەهێنن.

ئەوانەی بە زۆری بایکۆت بە مامۆستایان دەکەن منداڵەکانی خۆیان لە قوتابخانەی تایبەتی دەخوێنن و هەر نازانن بایکۆت چییە؟

ئەوانەشی دوێنی خۆپێشاندانیان پێکرا ٧٥%یان ئەندام و لایەنگری خودی یەکێتی بوون لە کۆمیتەو مەڵبەندەکان بەزۆری هێنابوویان و چەند مامۆستایەکیشیان کە هەر سەربە خۆیان بوون کردبوو بە سیمای خۆپێشاندان بۆ داپۆشینی ڕووی ئەو خۆپیشاندەرانەی کە مامۆستا نەبوون..

جیاوازی مامۆستا بایکۆت پێکراوەکان ئەوەیە لەگەڵ مامۆستایانی ساڵی ١٩٩٢ کە داستانی سەرنەوی نەکردنیان بۆ هەتاهەتایە بۆ خۆیان و گەلەکەیان تۆمار کرد و نەیانهێشت پڕۆسەی خوێندن ڕابوەستێت بەهۆی بێ مووچەیی، بەڵام ئێستا بەداخەوە یەکێتی بەزۆری سەر بە مامۆستایانی زۆنی بێسەروبەر نەوی دەکات و خوێندنیان پێ ڕاگرێت تەنها بۆ زیانگەیاندن بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەچی بیر لەوە ناکەنەوە زەبر لە منداڵی چینی هەژاران دەدەن بۆ یارییەکی دۆڕاوی پێشوەختەی سیاسی.

ئەگەرنا بایکۆتی موچە لەکوێ هەڵوەشاندنەوەی حکومەت لەکوێ کە وەک دروشم بەدەستیانەوەیە!

‏#Zerak_S_Hamad

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه