ئاماژه‌ی گۆرانكاریه‌كان
عرفان عه‌زیز عه‌زیز
ڕووداوه‌كانی ئەم دوایی کەرتی غەزە، فۆكسی له‌سه‌ر شه‌ری ئۆكراینا لادا. تادێت ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن، كه پروشکی ئاگری شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس ناوچه‌كه‌نی دی دەگرێتەوە. بەڵام شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا وەکو پەلاماری سەربازی لە سنووری ھەردوو وڵات مانەوە، چونکە لایەنگرانی ھەردوو بەرە شەڕکەرەکە لەو لۆجیکە گەشتبوون ، کە ئەم پێکدادانە درێژە دەکێشێت و ھەر کەس قاچی تێبخات بە ئەستەم دەتوانێت لێی دەرباز ببێت. به‌ڵام لۆجیکی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس ته‌واو پێچه‌وانه‌یە. چونكه مەیدانی شەڕەکە بارگاوییە به كۆمه‌لیك دۆسیه‌ی هه‌ستیار له هه‌ر ئان و ساتێک بێت وه‌ك به‌رمیل باروت ده‌ته‌قێته‌وه. شه‌ڕ و کوشتار ھێشتا لە به‌شێكی کەرتی غه‌زه‌یە،بەڵام ئیسرایل له باشووری لوبنان، چه‌ندین پێگه‌ی حزبوڵای لوبنانی كردوه‌ته‌وه ئامانج. حكوومه‌تی لوبنان ھەموو هه‌وڵی بۆ ئەوەیە ئه‌و شه‌ڕه نەخزێتە وڵاته‌كەی، به‌ڵام ویستی ده‌وڵه‌تی سێیه‌م ئەوەنییە تەنھا لە سنووری کەرتی غەزە بمێنێتەوە.
دوور بێت یا نزیك ئه‌و شەڕە بەرۆکی لوبنانیش دەگرێت. چونكه شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت له لوبنان ده‌كرێت.
لەلایەکی ترەوە میسر ھەوڵی بێلایەنی دەدات، بەڵام شوێنی جوگرافیای کە ھاوسنووری کەرتی غەزەیە ھەروەھا ھێڵی گواستنەوەی غەزە بۆ ناوچە بیابانییەکانی میسر یارمەتی دەری نییە. بۆیە گومان دەکرێت کە پرشکی گۆڕانکارییەکان ئەو وڵاتەش بگرێتەوە.
ئێران یاریزانی سەرەکی گەمەکەیە بەڵام شەڕەکە بە وەکیلەکانی دەکات. لەسەرەتای شەڕەکەوە ئیسرایل چەند جارێک فڕۆکەخانەی دیمەشقی بۆردومان کردووە. چونکە زانیاری دەزگا ھەواڵگرییەکانان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لەوێوە چەک دەگاتە ھێزەکانی حەماس. بۆیه پێناچێت سوریاش به سه‌لامه‌تی ده‌ربچێت. و به‌شێك ده‌بێت لەو گۆڕانکارییەی كه ئیسرائیل و ھاوپەیمانەکانی بۆ رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستیان داناوه.
ئه‌م پرسانه بۆ عێراق زۆر گرنگه ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م عێراق و كوردستان له‌كوێی ئه‌م شه‌ره‌دان، ئاماژه‌كان خه‌ریكه ورده ورده ده‌رده‌كه‌ون، له هه‌فته‌ی رابردوو به‌شێك له گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق به نافه‌رمی له عێراقه‌وه چونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ پشتیوانی له‌حه‌ماس، له‌و رۆژه‌وه‌ی بایدن گه‌شتی ئیسرائیلی كردووه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا راسته‌وخۆ پشتیوانی ئیسرائیلی كردووه، بنكه‌و باره‌گاكانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق سه‌لامه‌ت نین، له‌سه‌ره‌تای شه‌ره‌كه‌وه تائێستا 4 جار بنكه‌ی (عه‌ین ئه‌سه‌د) له‌گه‌ڵ بنكه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر كه سوپای پشتیوانی راوێژكاری ئه‌مه‌ریكای لێیه كراوه‌ته‌وه ئامانج، پێناچێت ئیتر ئه‌مه‌ریكا به ئاسانی بتوانێت له عێراق بمێنێته‌وه، له‌به‌رده‌م دوو ئه‌گه‌ردایه یان ئه‌وه‌تا سیسته‌می دژه مووشه‌ك به‌زووترین كات جێگیرده‌كات یان كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیه‌تی بۆ سنووری كوردستان. دیاره وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك ئه‌مه‌ریكا رێكاری به‌په‌له‌ی گرتوه‌ته‌وه به‌ر ئه‌ویش كشانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزی سه‌ربازی راوێژكاری و دیپلۆماتكارانییه‌تی له عێراقه‌وه و كه‌م كردنه‌وه‌ی قورسایی دیپلۆماسی له عێراق و ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كه سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن. هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌م كاته‌دا زۆر واتای هه‌یه له عێراق، یه‌كه‌م: ئه‌مه‌ریكا به‌هه‌ڵه‌داچوو كه پێی وابوو دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بتوانێت له عێراق به‌هاوكیشه‌ی عێراقیانه‌وه بمێنێته‌وه، ئێستا وێنه‌كه روونه ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كاته ئامانج ركابه‌ره‌كه‌یه‌تی له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست، و ئه‌مه‌ش روونه كه قۆناغی داهاتوو بۆ ئه‌مه‌ریكا له عێراق قورسه چونكه ئاماژه‌ی گه‌وره هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی رفاندن و تیرۆكردنی دیلۆماتكاره‌كانی بكرێته ئه‌وله‌ویه‌ت له عێراقدا. دووه‌م: گروپێكی زۆری میلیشیا له‌ناوچه‌كه هه‌یه ئه‌م گروپانه په‌یوه‌ستن به‌یه‌كه‌وه و به‌ئاسانی له ناو ناچن چونكه وه‌ك جاران نییه، ئێستا تاكتیكی شه‌ر و پلانی سه‌ربازی ئه‌م گروپانه به‌هێز بوون. هێرشی حه‌ماس بۆ ئیسرائیل هه‌ردوو هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلی شۆك كردووه، كه‌وایه دۆزینه‌وه‌ی ئالیه‌ت بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌م گروپانه ئاسان نییه شه‌ره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م جاره به‌وه‌شاندنی موشه‌ك و ئۆپه‌راسیۆنێكی بچوك كۆتایی نایه‌ت چونكه روونه راهێنانی ئه‌و گروپانه له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق دانراوه.
هه‌رێمی كوردستان له چوار چێوه‌ی گۆرانگاریه‌كانه، ئه‌مرۆش سه‌رۆكی هه‌رێم به‌روونی دانی به‌وه‌دانا كه كوردستان نه‌كرێته به‌شێك له‌و شه‌ره، كاتی خۆی زۆر داوامان له‌ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد كه رێككه‌وتنی شه‌نگال و كه‌ركووك جێبه‌جێ بكه‌ن نه‌یان كرد، ئیهمالیان كرد ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ئێستایه كه زۆر مه‌ترسیداره گروپه‌كان له چیای قه‌ره‌چوغ و له‌چیای شه‌نگال و له خانه‌قین و كفری جێ پێی خۆیان قایم كردووه، جوڵه‌ی نائاسایی له‌چیای شه‌نگال هه‌یه به ئاراسته‌ی لێدان له‌پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، هه‌رچەندە ھەر خۆ تێوه‌گلاندێكی كورد له‌شه‌رێك كه ئه‌وسه‌ری لێ‌دیار نه‌بێت زه‌ره‌ره‌ی زۆره و كوردستان ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسییه‌وه. ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه كه سه‌رجه‌م گروپه میلیشیكان له سنووری ناوچه كوردستانییه‌كان به فه‌رمانێكی عێراق بكشێنرێنه‌وه و ئه‌مه‌ریكا سیسته‌می دژه موشه‌ك له كوردستان جێگربكات چونكه ئه‌م شه‌ره له‌خالێكدا كۆتایی نایه‌ت.
وەڵام بدەوه