لە چوارساڵی رابردووی سەرۆکایەتی بەرهەم ساڵحدا، دەیان ناحەقی لە لایەن بەغداوە دەرحەق بە هەرێمی کوردستان کران. دەیان بریارو راسپاردە بۆ سزادانی کوردستانیانی لە چوارچێوەی یاساو دەرەوەی یاسا بەرکارەکاندا کران بە یاسا.
چەندین هەنگاو بە ئاراستەی سزادانی هاوڵاتیانی کوردستان لە گڵدانەوەی پارەو قەرزی جوتیارانەوە بگرە تا بڕین و دیزە بە دەرخونە کردنی شایستەداراییەکانی موچەخۆرانەوە نران.
زیاد لەمەش پارێزگارە شۆفینیەکەی کەرکوک بە خیاڵی ئاسوودەو بە پاڵپشتی عەرەبە شۆفینیەکانی کەرکوک بەردەوام بوو لەسەر درێژەدان بە پرۆسەی تەعریب و فشار هێنان بۆ سەر دانیشتوانی کوردی کەرکوک و ئاستەنگ نانەوە لەبەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر.
کەچی تاقە هەڵوێستی سەرۆک کۆمارە کوردەکەمان نەبینی بەرامبەر بەم هەموو ناحەقیەکەی دهەمبەر کورد و کوردستانیان و ناوچە کێشە لەسەرەکان کران.
سەرۆک کۆمار تەنانەت ئامادە نەبوو بەرامبەر بەو سوێندە دەستوریەی خواردبووشی، هەر بە رووکەشیش بێت هەڵوێستێکی نیشتیمانی بنوێنێ و لە رێگەی بەیاننامەشەوە بێت نیگەرانیو دژایەتی خۆی وەک سەرۆکی هەموو عێراقیەکان دژبەو ستەمە سیستەماتیکیەی لە کورد دەکرا بخاتە نمایشەوە.
وەڵام بدەوه