Kurdistan Press - پارتی باوەڕی تەواوی بە پێکەوەژیانی نەتەوەیی و سیاسی و ئاینی ھەیە پارتی باوەڕی تەواوی بە پێکەوەژیانی نەتەوەیی و سیاسی و ئاینی ھەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی باوەڕی تەواوی بە پێکەوەژیانی نەتەوەیی و سیاسی و ئاینی ھەیە

پارتی، ھیچ گرێدراو نەبووە بە مەزھەبێک یان ئاینێک یان خۆسەپاندنی کلاسیکی نەتەوەیی، بەڵکو ھەمیشە حیزبێکی فرەئاینی، فرە نەتەوەیی، فرە پێکھاتەیی، فرە مەزھەبی بووە، پێکەوەژیان لە پرەنسپ و ئورگان و حوکمڕانیەکەی پارتی دا جوانترینە، بە تەواوی چەمکی خۆسەپاندن ڕەتدەکاتەوە، حیزبێکی نیشمانی یە، باوەری تەواوی بە چەمکی شەڕاکەت و یەکسانی ھەیە. پارتی یەکەم حیزب بوو کە داوای سیستەمی دیموکراسی کرد، کە ھەموو ئایین و ئاینزا  و بێ ئاینەکان و نەتەوە و مەزھەب تێدا ھەست بەھەبونی خۆیان مافەکانی خۆیان بکەن، یەکسانی بەسەر ھەموو جیاوازیەکان بەھەموو ڕەنگ و دەنگەوە بکێشێتەوە.  

تابلۆی پێکەوەژیان لای پارتی نەک تەنھا دروشمە بەڵکوباوەڕی تەواوی پێ ھەیە و پراکتیزەی دەکات، کە ئەمەش نامۆیە لەھەموو حیزب و دەسەڵاتدارانی ناوچەکە، ھەربۆیە زۆرینەی موسڵمانانی کوردستان لەگەڵ پارتین، مەسیحییەکان و یەزدیەکان لەگەڵ پارتین، بێ ئاینەکان لەگەڵ پارتین، پێکھاتەکان لەگەڵ پارتین، ھەموو ڕەنگ و نەتەوە جیاوازەکانی ئایین و ئاینزاکان و پێکھاتەکان خۆیان لەناو پارتی دەبینەوە، چونکە پارتی حیزبێکی نیشتیمانی یە نەک حیزبی ڕەنگ و دەنگێکە باوەڕی تەواوی بە پێکەوەژیانی نەتەوەیی و سیاسی و ئاینی ھەیە، ھیچ لایەک بەسەر لایەکی تر ناسەپێنێت و ھەر پارتی یە سەرچاوەی زامن کردنی مافەکانی ھەموو ڕەنگە جیاوازەکان بەلایەنگرانی حیزبە دژبەرەکانی خۆشیەوە.

بەدرێژایی مێژوو کورد نەتەوەیەکی مرۆڤ دۆست بووە، لەھەموو لاپەرەکانی مێژوو بگەڕێ یەک دێر نابینی کورد ھێرشی کردبێتە سەر خاک و نیشتیمانی وڵاتێکی تر، و تەعدای لەخەڵکی تر کردبێت، ھەرچەند بەھێزیش بوبێت خۆی نەسەپاندووە، دەستی برایەتی بۆ گەلانی ناوچەکە درێژکردووە، نمونەیەکی جوانی پێکەوە ژیانی لەھەموو ڕۆژھەلاتی ناوەڕاست پیشانی جیھانی داوە.لەسەردەمی عێراقی ڕژێمی بەعس زۆربەی سەرکردەی شیعەکان وخەڵکی تر بەھۆی زوڵم وتەعدای صدام ڕایان دەکرد و دەچونە ئەو ناوچانەی کەلەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدا بوون، بۆ ئەوەی گیانیان پارێزراوبێت، دەیان زانی کورد قەد تەعدا لەوان ناکات، ستەملێکراو تەنھا لەوناوچەنە ھەستیان بەھەبونی خۆیان دەکرد کەلەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە بوون. 

لەشەڕی داعش سونەکانی عێراق کە شارەکانیان داگیرکرابو لە لایەن داعش لەھەموو عێراق ھاتنە ھەرێمی کوردستان، جگە لەوەش چەندین کورد و عەرەبەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و شارەکانی تری سوریا لەژێر زوڵم و ستەمی داعش و بەشار ئەساد و چەکدارو و گروپەکانی سوریا ڕایان کرد ھاتنە ھەرێمی کوردستان، ھەمویان ھەستیان بە ئارامی کردو ترسیان نەما چونکە زانیان ھاتنە ژێر دەسەڵاتێک کەقەت تەعدا لەھیچ کەسێک ناکات، وەکو میوان خۆیان نابینی بەڵکو خۆیان وەک خاوەن ماڵ دەبینی لەباوەشی کوردستان، ئێستاش زۆربەیان حەزناکەن لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان بڕۆن بەھۆی ئەو پێکەوە ژیان و یەکتر قبوڵکردنەی کە لێرە ھەیە لەھیچ شوێنێکی تر نایبینن. 

لەچەند ساڵی ڕابردوو دوای سەدەیەک لە خەبات و قوربانیدان کورد بووە بەخاوەنی ھەرێمێکی دەستوری و دانپێنراوی نێودەوڵەتی، لەم ماوەیەدا لەسەروی هەموو کەموکورتیەکان و لەنێو چواردەوری ناحەزو داگیرکەر، کورد توانی نمونەیەکی جوانی پێکەوەژیان لەھەموو ناوچەکە پیشانی جیھان بدات، لە ڕووی پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن جیاوازی نەکردن و دابین کردنی مافەکان لەنێوان ھەموو پێکھاتەکان و ئاین و ئاینزا و بێ ئاینەکان و کەم نەتەوەکان ھەرێمی کوردستان نەک لەناوچەکە بەڵکو لەپێش زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و جیھانیش دێت کەسەدان ساڵە دەوڵەتن، کوردستان بووە بە پەناگە و ناوەندێکی ئارام بۆ خەڵکی ستەملێکراو، لەھەموو لایەک کە ستەمیان لێ دەکرێت دێنە ھەرێمی کوردستان.

ماوەیەکە ئەوانەی چاویان بەو ئازادی و پێکەوەژیانە ھەڵنایات کەلای ئەوان یەکتر قبوڵکردن نیە بەڵکو یەکتر قوتدان ھەیە، بەپیلان بەرنامەی دارێژراو کار لەسەر ئەوە دەکەن لەڕێگای دژایەتی کردنی ئاینەوە ناسەقامگیری لەھەرێمی کوردستان دروست بکەن، پێکەوە ژیان نەھێڵن کوردستان وێران کەن، بەڵام ئەم خەونە نەزۆکەش لەبارئەچێت و نایبینن بەچاوی خۆیان. ھەمیشە دیدی پارتی وابویە، کە پێکەوە ژیان کۆکردنەوەی جیاوازیەکانە، ئەگەر یەکترقبوڵکردن ھەبێت وڵات بەرەو پێشەوە دەچێت، ئارامی لەسەرانسەری وڵات بەرقەرار ئەبێت، گەر یەکتر قبوڵکردن نەبوو و ئازادیت تەنھا بۆ بیرو باوەڕەکانی خۆت ویست ئەوکات وڵات وێران ئەبێت ھیچ کوچەو کۆڵانێکی ئەم وڵاتە نامێنێت خوێنی تێدا نەڕێژرێتت. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه