Kurdistan Press - قەلەم فرۆشەکانی سەرۆک کۆمار قەلەم فرۆشەکانی سەرۆک کۆمار | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

قەلەم فرۆشەکانی سەرۆک کۆمار

بینە پێش چاوی خۆت، بە بودجەی کاراکتەرێکی سیاسی هەلپەرەست لە بەرگی سەرۆک کۆمارێکی پارێزەری سیادەو سەروەری وڵات، کۆمەڵێک قەڵەمفرۆشی هیچ لەبارادانەبوو بەکرێ بگرێ و خەڵکانی نەیاری خۆتی پێ ناشرین بکەی و کە کەسایەتی و مێژوویان بدەی. 

بینە پێش چاوی خۆت بە پارەی میللەت  کۆمەڵە بکەرێکی پەراوێزخراوی کەوتوو بە کرێ بگری و شەوو رۆژ بە هۆنینەوەی درۆودەلەسەو چیرۆکی هەڵبەستراوو کارگەی دەمشڕی و جنێوسازیەوە سەرقاڵیان بکەی. 

جێگەی سەرسووڕمان و تێڕامان و هەڵوەستە لەسەرکردنە، سەرۆک کۆمارێکی بە ڕەگەز کوردی بە رواڵەت نوێنەری کورد،  لە جیاتی ئەوەی ببێ بە چەترێکی گەورەی کۆکردنەوەی دەنگوڕەنگە جیاوازەکان، ببێ بە فاکتەری لێکترازان و نانەوەی دووبەرەکی و پەرت ژردنی ناوماڵی کورد.

 بیری لێ بکەرەوە سیاسیەکی پۆست پەرەست لە بری لە خۆ گرتنی گشت ئاراستەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و مەدەنی و پاراستنی بەرژەوەندیە گشتیەکان لە پێناو چاکەی گشتیدا، لەوپەڕی نابەرپرسیارەتی ئەخلاقیدا بودجەو سامانی وڵات بۆ کڕینی چەندین قەلەمجاشێکی چەواشەکاری گوڵەبەرۆژە سیفەت تەخشان و پەخشان بکات. 

ئەو پارەوپوڵەی بەرهەم ساڵح بەدرێژایی ماوەی سەرۆکایەتیەکەی و بەتایبەت لە شەش مانگی رابردوودا لە پێناو تێرکردنی کۆمەڵە قەڵەمفرۆشێکی  خۆفرۆش و سوک و سەلیم تەرخانی کردووە، بە دڵنیاییەوە دەکرا لە دروست کردنی چەندین قوتابخانەو بنکەی تەندروستی و  چارەسەری بەرکەوتە داماوەکانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە و دروست کردنی رێگاوباندا خەرج بکرایە.

هۆکاری نەکردنەکەشی هەرچی بووبێت، دەرخەری ناخی ناشرین و داخ لەدڵی و نمایشی لێ نەوەشاوەیی و بێ کەلکی کەسایەتیەکەیەتی نەک ماهیەتی کورسی پۆستی سەرۆک کۆمار.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه