Kurdistan Press - عێراق، تەمەنی سەد ساڵ زیاترە، سەد ساڵە گەلانی عێراق قوربانی دەستی سیستەمەکانن عێراق، تەمەنی سەد ساڵ زیاترە، سەد ساڵە گەلانی عێراق قوربانی دەستی سیستەمەکانن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق، تەمەنی سەد ساڵ زیاترە، سەد ساڵە گەلانی عێراق قوربانی دەستی سیستەمەکانن

کە ھەتا ئێستا عێراق وێڵە بە دوای سیستەمێک کە ھەموو گەلانی عێراق بەڕێوە ببات! سی ساڵە گەلانی عێراق قوربانی دەستی سیستەمی مەلیکی بوون، سی ساڵ قوربانی دەستی بەعس بوو، کە بەعس سیستەمی پاشایەتی و تاک ڕەوی ستەمکاری پەیرەو دەکرد، کە دەسەڵات تەنھا لە دەستی تاکە شەخسێک بوو، ملیۆنان خەڵکی گەلانی عێراق بەشیعە و سونە و کورد بونە قوربانی ئەم سیستەمە کوشتنی خەڵکی عێراق وەکو ئاو خواردنەوە بوو، ڕوحی مرۆڤی عێراقی بێ نرخترین شت بوو.  

لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس، گەلانی عێراق بەئومێدی نوێوە لە عێراق دەڕوانن، کە ئیدی عێراق ببێتە عێراقی ھەموو پێکھاتە و گەلانی عێراق، قۆناغی دیکتاتۆری و خۆسەپاندن تێپەڕێنێت، وانە لە ئەزمونی تاڵی پێش خۆیان وەربگرن، بەڵام حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق بەدەستی کەمینەیەک بون، ھەمان دیکتاتۆری پێش خۆیان بوون، زۆرینەی خەڵک پشتگوێ خران، بێ ماف کران، بێ شکۆکران، مافیا شوێنی دادوەر و یاسای گرتەوە، میلشیا شوێنی سوپای فەرمی وڵاتی گرت، وڵات لەوپەڕی خراپیدایە، ھەژاری لەلوتکەیە، خزمەتگوزای سفرە، گەندەڵی و فەساد تەواوی وڵاتی گرتوە. 

عێراق ئەو وڵاتەی ڕۆژانە چوار ملیۆن بەرمیلی نەوت ھەناردە دەکات، کەچی ڕێژەی ھەژاری لەھەندێک پارێزگاکان پەنجا لە سەد زیاتر بوە،نەک ھەر ھەژاری بەڵکو ڕێژەی خەڵکی ژێر پلەی ھەژاری بە شێوەیەکی نائاسایی زیادی کردوە! شتێک نەماوە بە ناوی ژیانکردن لە عێراق، جەنگی ڕاستەوخۆ لە عێراق نیە بەڵام کۆچی عێراقیەکان زیاترە لەو وڵاتانەی کە جەنگ و شەڕی تیایە! ھەمویان لە عێراق ڕادەکەن، کەس ئومێدی بەعێراق نەماوە خەڵک ھێندە بێزارە، بێزارە لەھەبوونی خۆی، ڕێگای مان و نەمان دەگرێتەبەر، خۆی لەبەحری ئیجە و دەریایەکان دەدات  کە ئەگەری مردنی زۆر زیاترە لەمانەوە، بەڵام بەھۆی بێزاری و بێ ئومێدی زۆرەوە خەڵکی عێراق پێیان باشترە لە دەریای ئیجە بەجارێک بمرن، ببنە خواردنی قرش و نەھەنگەکان نەک لە عێراق ھەموو ڕۆژ بمرن! 

لە دوای ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، ئەو حیزبانەی سەرکەوتوبون لە ھەڵبژاردن دا، کە متمانەی زۆرینەی خەڵکیان بەدەستھێناوە، دەیانەوێت عێراق ببەنە قۆناغێکی نوێوە، ئومێد بۆ گەلانی عێراق بگەڕێننەوە، قۆناغی وێڵ بون دەرباز بکەن، عێراق بۆ عێراقیەکان بێت نەک بۆ خەڵکی تر، بانگەشەی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی دەکەن، کە عێراق بە دامەزراوە بکەن، دامەزراوەکان بەسیستەم بکەن، یاسا سەروەربکەن، دەستی میلشیا مافیا کورت بکەن، کە چەند ساڵە عێراق غەرق بووە لە ناو گروپەکانی میلشیا و مافیا، خێر و بێری عێراق بۆ ھەموو خەڵکی عێراق بێت نەک بۆ کەمینەیەک بێت، حەتمەن کە ئەم قۆناغە دەگریە بەر کە نامۆیە بۆ ئەوانەی پێش خۆیان، کۆسپ و بەربەستی زۆر دروست دەبێت، بەئاسانی نایاتە دی، قوربانی زۆری دەوێت. 

ھاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمان، کە لەپارتی و کوتلەی سەدر و سیادە لە خۆدەگریت، کە سێ سەرکەوتووی ھەڵبژاردنەکانن، دەیانەوێت حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی پێک بھێنن، بەرپرسیارێتی مێژوویی لەسەر شانیانە، ئایا دەتوانن عێراق لەم قۆناغە سەختە دەرباز بکەن، خۆیان بەدەستەوە نەدەن، بەرگەی فشار و مووشەکەکانی دۆڕاوەکان زیاتر بگرن!گەر سەرکەوتوبون عێراق دەچێتە قۆناغێکی نوێ، عێراقیەکان بەھەموو پێکھاتەوە ھەست بەھەبونی خۆیان دەکەن کە وڵات و حکومەتیان ھەیە، کە خاوندارێتی ئەوان دەکەن، گەر سەرکەوتوش نەبوون شکستی ھێنا ئیدی شتێک نامێنێتەوە بەناوی عێراق، دەبێتە گۆمی خوێن پارچە پارچە دەکرێت، جارێکی تر نابێتەوە عێراق،  کۆتاییان دێت. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه