Kurdistan Press - بوکەڵەی ئاراستەکراو بوکەڵەی ئاراستەکراو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بوکەڵەی ئاراستەکراو

لەوەتەی بەری رەنج و تێکۆشان و قوربانیدانی کورد، حکومەتی هەرێمی کوردستانی لێکەوتۆتەوە، ناحەزانی کورد بەسەر هیچ دەلیڤەو دەرفەتێکدا بازیان نەداوە لە سوکایەتی کردن و دوژمندارێتیان بەرامبەر بە حکومەت و دامودەزگا شەرعیەکانیەوە. 

ناحەز و نەیاری کورد نەیانشاردۆتەوە ئەوان ناخوازن لە هیچ شوێنێکی ئەم گیتیەدا کورد ببێ بە خاوەن دەوڵەت و موسەساتی خۆی و رووبەرووی هەر هەنگاوێک بەرە سەربەخۆیی دەوەستنەوەو شکستی پێ دێنن. 

بەڵام داخی گرانی کورد ئەوەیە لایەن و کەسایەتی و حزبۆکەی داردەستی دەزگا هەواڵگریەکانی ئەملاوئەولا لە جیاتی خزمەت کردن بە یەکڕیزی و تەبایی نێوان کوردەوە، لە جیاتی هەوڵدان بۆ دەست گرتن بە هەرێمەوە، ئەوپەڕی هەوڵ و تەقەلاکانیان بخەنەگەڕ  و سوکایەتی کردن بە دەسکەوتەکانی گەل  بکەن بە پیشەیان و هەر رۆژەوە بەندو بالۆریەک بنێنەوەو لە کونێکەوە پەلاماری حکومەت بدەن. 

دوایین هەوڵی لەمجۆرەش هەڵتۆقاندنی شەریفی بن علی باپیرە کەوا بە بۆنەو بێ بۆنە و لە رێگەی پەیج و لاپەڕەی گوماناوی و پر تەشهیرەوە ئەوەی ناشرینی و سوکایەتی و جنێودانە ئاراستەی حکومەتی هەرێمی دەکات و خۆی کردووە بە شەریفی مەککە و مەدینە و فریاد رەسی گەلەوە. 

نەنگیەکی گەورەیە یەکێک خۆی و باوک و حزبەکەی لەسایەی ئەمنیەت و ئاسایش و دۆخی سەقامگیری هەرێمی کوردستان  بلەوەڕن و بە ئازادیەوە ئەمسەرو ئەوسەری کوردستان بکەن و هەر جرت و فرتیان بێ و لە خێروبێری کوردستان بخۆن، کەچی وەک نمەک بە حەرامێک دەربکەون و هەردەم دژی حکومەت و شەرعیەت خۆیان لە ژێر ناوو دەمامکی ئیسلاح و ئاییندا مەلاس بدەن و دەم و زمانیان لە هیچ  وشەو کردەیەکی ناشرین نەپارێزن. 
ئەمانە ئەگەر وادەزانن وڵات بێ خاوەن و بێ  میروحاکمە، زۆر بەهەڵەداچوونەو درەنگ یا زوو ناوەرۆکی فشۆڵیان بۆ هەموو لایەک دەردەکەوێ و لەم هەوڵە نەزۆکەشیان  شکست دێنن و ریسوا دەبن. 

“ دەسکەوتەکانی هەرێم بەری رەنج و تێکۆشانی سەرجەم چینوتوێژەکانە بە خانەنشینانی پارێزگای سلێمانیشەوە” 

“ هیچ هاوکێشە سیاسی کوردستانی و  عێراقی بە زمانی هەڕەشەو فشاری دەرەکی و ناوەکی گۆڕانکاری بەسەردا نایەت”

“ راگرتنی هاوسەنگی و زمانی گفتوگۆ لە دونیای سیاسەت بەردی بناغەی سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی و سەقامگیریە”

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا