عه‌لى عه‌ونى
ئه‌وه چل ساڵه ئێران بۆ دژایه‌تی كردنی دۆز و داخوازیی كوردستانیان , ئێمه به ئیسرائیلی دووه‌م ناوده‌بات . پێیانوایه كه بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی ئیسرائیلییه . سه‌یره ده‌وڵه‌تێك كه ئیدیعای ده‌وڵه‌تداریی هه‌زاران ساڵه ده‌كات , ناتوانێت گه‌لی كوردستان له خۆی رازی بكات و كارێك بكات كه كوردستانیان حه‌ز به مانه‌وه له‌گه‌ڵ و له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ته هه‌زاران ساڵییه‌كه‌یدا بمێنن و بژین . سه‌یره كه ناتوانن كارێك بكه‌ن كه كوردستانییه‌كان حه‌ز به چاره‌ی فارس و ده‌سه‌ڵاتی ئێران بكه‌ن . هه‌ر ساتێك ده‌رفه‌ت به سازدانی رێفراندۆم بۆ مانه‌وه یان جیابوون و دوور بوون له ئێران به كوردستانیان بدرێت ; بێگومان كوردستانییه‌كان ده‌نگ بۆ جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ده‌ن .
ئایا سه‌یر نییه كه شه‌قامی كوردستانی كه‌یفی به هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دنیا دێت جگه له هه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری كوردستان .
ئایا ئه‌مه خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن نییه كێشه‌ی كوردستان تاوانبار بكه‌یت به ئیسرائیلی بوون , له‌كاتێكدا كه هه‌موو شۆڕش راپه‌ڕینه‌كانی كوردستان له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستاندا پێش دامه‌زراندنی ئیسرائیل سه‌ریانهه‌ڵداوه . شۆڕشی سمكۆی شكاك و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف و راگه‌یاندنی كۆماری كوردستان له شاری مه‌هاباد و شۆڕشی شێخ مه‌حموودی حه‌فید و شۆڕشه‌كانی بارزان و ...تاد . هه‌موویان پێش دروست بوونی ئیسرائیلن .به‌ڕاستی من تێناگه‌م كاتێك باڵیوزخانه‌ی ئیسرائیل له هه‌موو وڵاتانی چوارده‌وری ئێران له توركیا و ئه‌رمینیا و وڵاتانی قه‌فقاسیا و كه‌نداوی عه‌ره‌بی هه‌ن ; بۆچی ته‌نیا هه‌ڕه‌شه‌كان له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌چن بۆ ئێران ؟!
ئه‌دی بۆچی ئاگاداری ئه‌م وڵاتانه ناكه‌ن و دواتر رۆكێتیان تێناگرن بۆ ده‌ركردنی باڵیوزخانه‌ی ئیسرائیل .
به‌م جۆره خۆتێگه‌یاندنه له دۆزی كوردستان نه‌ك ناگه‌نه هیچ چاره‌سه‌رییه‌ك بگره رق و قینی كوردستانیان له‌خۆتان زیاتر ده‌كه‌ن . درۆی هه‌بوونی بنكه‌ی ئیسرائیل له كوردستان بوختان و بیانوویه‌كه هیچ مه‌سره‌ف و ماندووبوونێكی پێناوێت . هه‌میشه ده‌توانن بۆ هه‌ڵخه‌تاندنی گه‌لی خۆتان ئه‌م تۆمه‌ته له دژی ئێمه به‌كار بێنن . ئایا پێتان وایه دۆزی كوردستان به‌م شێوه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌بێت ..؟؟؟
وەڵام بدەوه