Kurdistan Press - ھەولێر، یان دەچێتە ژێر ھەژمونی ئێرانەوە، ئێران لەھەولێرەوە نەیارەکانی خۆی بەئامانج دەگیرێت، لەھەولێرەوە مووشەک ئاراستەی نەیارەکانی دەکات ھەولێر، یان دەچێتە ژێر ھەژمونی ئێرانەوە، ئێران لەھەولێرەوە نەیارەکانی خۆی بەئامانج دەگیرێت، لەھەولێرەوە مووشەک ئاراستەی نەیارەکانی دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەولێر، یان دەچێتە ژێر ھەژمونی ئێرانەوە، ئێران لەھەولێرەوە نەیارەکانی خۆی بەئامانج دەگیرێت، لەھەولێرەوە مووشەک ئاراستەی نەیارەکانی دەکات

ھۆگر نێروەیی


کاتی خۆی لەشەڕی نێوان ئێران و عێراق خومەینی چەند جار لە پەیامەکانی بە ئاشکرا ڕاگەیاندبوو نەک تەنھا سنورەکانی عێراق دەبەزێنێت بەڵکو ئامانجی داگیرکردنی «کەربەلایە»یە کە بە دڵی شیعەکان ناسراوە! 
لەوکاتەوە ئێران پیلانی داگیرکردنی ھەموو عێراق بە ھەرێمی کوردستانەوە دانابو، کەداگیرکردنی کەربەلا و ھەولێر ئامانجی سەرەکیان بوو، کە یەکیان بە دڵی شیعەکان ناسراوە، ئەوەی تر  بەشادەماری دیبلۆماسی و یەکلاییکردنەوەی پرسەکانی ناوچەکە ناسراوە! 

ھەولێر، یان دەچێتە ژێر ھەژمونی ئێرانەوە، ئێران لەھەولێرەوە نەیارەکانی خۆی بەئامانج دەگیرێت، لەھەولێرەوە مووشەک ئاراستەی نەیارەکانی دەکات. 
یان ئەوەتا وەکو ئێستا بڕیاردروستکەرانی ھەولێر سەربەخۆیی سیاسی خۆی دەپارێزن ناچنە ژێر ھەژمونی ھیچ ئەجێندایەکی دەرەکی بەڵام کە سەربەخۆبون، نەچۆنە ژێر ھەژمونی ئەوان وەکو کەربەلا با چاوەرێی گول نەبن لەئێران بەڵکو لەھەرکات و ساتێکدا چاوەڕێی مووشەک و درۆن و داعش و میلیشیایەکانی ئەوان بن!   

کاتی خۆی لەشەڕی نێوان ئێران و عێراق خومەینی چەند جار لە پەیامەکانی بە ئاشکرا ڕاگەیاندبوو نەک تەنھا سنورەکانی عێراق دەبەزێنێت بەڵکو ئامانجی داگیرکردنی «کەربەلایە»یە کە بە دڵی شیعەکان ناسراوە! 
لەوکاتەوە ئێران پیلانی داگیرکردنی ھەموو عێراق بە ھەرێمی کوردستانەوە دانابو، کەداگیرکردنی کەربەلا و ھەولێر ئامانجی سەرەکیان بوو، کە یەکیان بە دڵی شیعەکان ناسراوە، ئەوەی تر  بەشادەماری دیبلۆماسی و یەکلاییکردنەوەی پرسەکانی ناوچەکە ناسراوە! 

دوای ڕۆخانی رژێمی بەعس، ئێران نەک ھەر دڵی شیعەی عێراق «کەربەلا» داگیرکرد، بەڵکو تەواوی خاک و سەروەری و دامەزراوەکانی عێراق داگیرکرد، ھەتا دادگای باڵای عێراقیش  داگیرکرد، لەم ناوەدا تەنھا ھەولێرە نەچووە ژێر ھەژموونی ئێران. کە ھەولێر تاکە شارە لەھەموو ناوچەکە نەکەوتۆتە ھیچ بەرەیەکی نێودەوڵەتیەوە، نەدژایەتی بەرەیەک دەکات، نەمەترسیە بۆ بەرەیەکی تر، ھەولێر ھەمیشە بێ لایەنی خۆی پاراستوە لەم ناوەدا. 

ھەولێر پایتەختی پێکەوە ژیانە، ھەمیشە دەستی برایەتی بۆ گەلانی تر درێژکردووە لەکاتی تەنگانەدا، ئەمەش نامۆیە بۆ شارەکانی تری عێراق کە تەنھا بەخۆسەپاندن و ھێز سیاسەت دەکەن، ئەوەی دەگوزەرێت ھەڕەشەی لەناوبردنی پێشکەوتن و دیموکراتی پێگەی بەھێزی ھەولێرە لەناوچەکە، کە تاکە شارە لەناوچەکە نەچۆتە ژێر ھیچ ھەژمونێک، کەناتوانن وەکو ھەولێر بن دەیانەوێت ھەولێر وەکو خۆیان لێ بکەن! 

جاری یەکەم بەئامانج گرتنی ھەولێر بە درۆن دوای ئەوە ھات ھەولێر نەچووە ژێر باری بڕیاری وڵاتێکی ئیقلیمی بۆ دەرکردنی ھێزە ھاوپەیمانەکان بەتایبەتی ئەمریکا لە عێراق، جاری دووەم کەبەدرۆن ھێرشکرایە سەر ھەولێر دوای ئەوە ھات کەڕێکەوتن کرا لەنێوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وحکومەتی عێراق لەسەر شنگال، کە ئیتر ھیچ ھێزێکی ناشەڕعی لەشنگال نامێنێتەوە ئاسایش وئارامی شنگال بەھاوبەشی بەدەستی ھێزی فەرمی ھەردوو حکومەتەکان دەبن، جاری کۆتایی کە بە مووشەک ھەولێر بەئامانج گیرا، ئەو کاتەبوو کەھەولێر حکومەتی ڕۆژئاوایی و ڕۆژھەڵاتی ڕەتکرایەوە و چوە بەرەی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی،  ھەروەھا پەیوەندی بە غاز و یەکلاییکردنەوەی شەڕی جەمسەرگیری جیھانە، کە ئاگری شەڕەکەی ئێستا لە ئۆکرانیا یە و دوکەڵەکەی لە ھەولێرە! 
کە ئەمەش ھۆشداری بوو بۆ ھەولێر،  ئەگەر دەست ھەڵنەگرن لەسیاسەتی سەربەخۆیی خۆی نەچێتە ژێر ھەژمونی ئەوان ئەم ھێرشانە دوبارەدەبنەوە بەشێوەکی فڕاوانتر و گەورەتر.

ئەم سیاسەتە و باڵا دەستی ئێران لەناوچەکە بەتایبەتی لە عێراق بۆ سیاسەتی ناشەفاف و ھەڵەکانی ئەمریکادەگەڕێتەوە.  کە ھەڵەی گەورەی ئەمریکا ئەوە بوو نەیتوانی بگاتە عەقڵی شاراوەی گەلانی عێراق کە داوای چی دەکەن، کۆتایی بەصدام ھێنا کە ھەواڵێکی دڵخۆشکەر بوو بۆ ھەموو جیھان بەتایبەتی کوردەکان بەڵام نەیتوانی بە شێوەیەکی دروست بیر لە ئەڵتارناتیڤی صدام بکەنەوە کە وەکو ئەو تاک لایەن نەبێت لەحوکمڕانی کە عێراق لەسەر سفرەی حازر پێشکەش بە ئێران کرد، ئێران نەک تەنھا کەربەلا بەڵکو ھەموو عێراقی داگیرکرد. 

کەکاتی خۆی لەشەڕی نێوان ئێران و عێراق خومەینی چەند جار لە پەیامەکانی بە ئاشکرا ڕاگەیاندبوو نەک تەنھا سنورەکانی عێراق دەبەزێنێت بەڵکو ئامانجی داگیرکردنی کەربەلایە کە بەدڵی شیعەکان ناسراوە، ئەو عێراقەی ئەمریکا بە ملیاران دۆلاری لێ سەرف کرد و ئێران بە ملیاران دۆلار لێی قازانجی کرد، ئێستا بووە بە دۆزەخێک بۆ ئەمریکیەکان کە بەئارامی حەتا لەکۆنسلخانەکانی خۆشیان ناحەسێنەوە،

شیعەکان حوکمڕانیەکی خراپتر لەحیزبی بەعسی پەیرەو کردووە لەماوەی حوکمڕانی خۆی، ھیچ ھیوایەکی دڵخۆشکەریش نیە بەڵکو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ حوکمڕانی شیعە شۆڤێنی تر و تاک ڕەوی تر دەبێت لەبەرژەوەندی ئێران دا ، ئەمریکاش دەبێت بەجدی بیر لە ئەڵتارناتیڤی تر بکاتەوە کە بەکاراکردنی پرۆژەی بایدن لە عێراق دا. 

کاتی خۆی بایدن بە سەرۆک بارزانی وتوە لەتەمەنی من و تۆ دەوڵەتی کوردی دەبینین، کە ئەم قسەیەی لە خۆیەوە نەوتوە بەڵکو ھیچ چارەیەکی تر نیە ئەگەر نا دەبێت ئەمریکا عێراق و تەواوی ناوچەکە بۆ ئێران بەجێ بێڵێت، 
ئێرانیش دەبێتە دێوەزمەیەکی بەھێزتر و ھەڕەشەکانی زیاتر دەبن بۆ ئەمریکا لەکۆتای دا ئەمریکا دەبێت ناوچەکە بەجێ بێڵێت و بەملیاران دۆلار زەرەر لەخۆیان بدەن، ئەو کوپە ژەھراویەی خۆمەینی کاتی خۆی وتی دەبێت بیخۆمەوە ئەوکات ئەمریکا دەیخواتەوە. کوپە شەڕابەکەی عێراقیش بۆ ئێران دەبێت. گەر ئێستا ھەڵومەرجیش گۆنجاو نەبێت بۆ سەربەخۆیی کوردستان، خۆ ئەمریکا دەتوانێت  سیستەمی بەرگری خۆی(پاتریۆت) لە ھەولێر جێگیربکات، بۆ ئەوەی بەتەواوی عێراق بە ھەولێرەوە بۆ نەیارانی خۆی لەدەست نەدات.  

مووشەکەکانی ئێران پێش ئەوەی ھەڕەشەبن بۆ ھەولێر،  ھەڕەشەن بۆ ئەمریکا، ئێران پەیامی دەرکردنی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە لە ڕێگای مووشەک و دڕۆن دەگەیێنە گوێی کۆشکی سپی، ھەموو ڕۆژ بە ئاشکرا بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لەناوچەکە دەکرێنە ئامانج و ھێرشی کۆنسلخانەی ئەمریکا ھەم لەبەغدا ھەم لەھەولێر دەکرێت، عێراق ئەو وڵاتەیە بە شادەماری گروپە میلشیایەکانی ئێران دادەنرێت، ئەگەر ئەمریکا دەیەوێت ئێران لاوازبکات چارەسەری ڕیشەیی گروپە میلیشیایی ئێران لەعێراق دەکات لە عێراق دەبێت وەڵامی ئەو موشەکانە بداتەوە، ھەموو بنکە سەرەکیەکان ئەم گروپانە بکاتە ئامانج ئەوکات پەرش و بەڵاو دەبنەوە، لەناو نەچن بەڵام بەشێویەک لاواز دەبن مەترسیان نامێنێت.

‎دیوێکی تری ھێرشەکان بۆ سەر ھەولێر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ھەولێر شەڕی بەوەکالەت بۆ ھەموو وڵاتان ڕەتکردەوە، تەنھا شەڕ بۆ بەرژەوندی و سەروەری خۆی دەکات، بەھۆی ئەوەی ئێستا ھەولێر خاوەن بڕیارە، 
‎ئەمەش بووە ھۆی ئەوە کەنەیارانی کورد ھەولێر مەترسی بۆخۆیان بزانن، بە دەسپێکێک بزانن بۆ حوکمرانی کوردی بۆ ھەر چوار پارچەی کوردستان، بۆ ئەوەی کوردەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان بێدەنگ بکەن ھەمیشە بە پیلانی جیاجیا ھێرش دەکرێتە سەر ھەرێمی کوردستان لەلایەن چوار دەرمان دەیانەوێت بەلاوازی نیشانی بدەن بۆ ئەوەی کوردانی پارچەکانی تریش ھیوایان بۆ حوکمڕانی کوردی نەمێنێت و خەباتی بۆنەکەن ھەر ژێر دەستی ئەوان بن بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاری بێنن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه