Kurdistan Press - بانکی ناوەندیی سلێمانی بانکی ناوەندیی سلێمانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بانکی ناوەندیی سلێمانی

ئەوەی لە بانکی ناوەندی سلێمانی دەگوزەرێ راو رووت نەبێ ئەی چیە؟ 
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکی تێروتەسەلدا ئاماژەیداوە بەوەی بانکی ناوەندی سلێمانی دەستی بردووە بۆ سیولەی هاوڵاتیان و پارەکەی بە بێ گەڕانەوە بۆ خاوەنەکان و بەدەر لە رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری و حکومەتی هەرێمەوە خەرج کردووە. 

نەمانی پارەلە بانکەکانی سلێمانی، کۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاک،وەستاندنی پرۆژەکان لەم سەری شارەوە بۆ ئەوسەری شار و نەبوونی خزمەتگوزاریەکان و بەردەوامیدان بە بایکۆتی بەشێک لە دامودەزگا حکومیەکان، تەنیا یەک ئامانجی رون و ئاشکرای لە پشتە: 

بەرزکردنەوەی کێرڤی نارەزایەتیەکانی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی بە گشتی و تۆمەتبار کردنی حکومەت بە سزادانی سلێمانی لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە. 

لەوەش کارەساتبارتر هۆنینەوەی درۆی شاخدارە بەوەی حکومەت بە ئەنقەست کار بە پرەنسیپی سزادانی بە کۆمەڵ و بە دیفاکتۆکردنی دوو ئیداریەوە دەکات. 

دواجار هەوڵێکیشەبە ئاراستەی زەمینەسازی بۆ بچوک کردنەوەو دانانی هێمای گومان و پرسیارلەسەر نیەت پاکی حکومەت و دامودەزگا نیشتیمانی و  شەرعیەکانیەوە. 

بەڵام بەری رۆژ بە بێژینگ ناگیرێ و درەنگ یا زوو ئەم هەوڵە نەزۆکەش وەک باقی هەوڵە فشۆڵەکانی تر پوچەڵ دەبنەوە و ڕاستی و حەقیقەتی مەسەلەکە بۆ هاونیشتیمانیانی پارێزگای سلێمانی ئاشکرا دەبن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا