جێگره‌وه‌یێك بو یوئێن (UN)
له‌دروست بونی ململانێی به‌رژه‌وه‌ندخوازان و ڕودانی شه‌ڕ و مه‌ترسی خستنه سه‌ر ئاسایشی جیهانی، له دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی كومه‌ڵه‌ی گه‌لان وه‌ك ڕێكخراوێكی عاله‌می فره تایبه‌تمه‌ندی دامه‌زرا و هه‌وڵ و هه‌ده‌فی سه‌ره‌كی پاراستنی ئاسایش و ئاشتی جیهانی بووه، به‌ڵام نه‌یتوانی هه‌ده‌فه‌كه‌ی له پاراستنی ئاسایشی جیهانی بپێكێ، بویه شه‌ڕی دووه‌می جیهانی ڕویدا‌و و بووه هوی كوتایی هاتنی ئه‌م ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه، دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دامه‌زرا به چارته‌رێكی ڕه‌نگین له بنه‌ما و ئامانج، كه سه‌ره‌كیترینیان پاراستنی ئاشتی و ئارامی جیهانی یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین دوای دامه‌زراندنی ئه‌م ڕێكخراوه تا ئێستا چه‌ندین شه‌ڕ و پێكدادان و مه‌ترسی خستنه سه‌ر ئاسایشی جیهانی ڕویداوه كه لێكه‌وته‌كانیان كه‌متر نین له‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می كومه‌ڵه‌ی گه‌لان ڕویان داوه چونكه میكانیزم و جور و چه‌كی شه‌ڕه‌كان گوڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه و قوربانیه‌كان ئێستا مرۆڤ و سروشتن، یوئێن له‌به‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته زلهێزه‌كان و میساقه نادادپه‌روه‌ره‌كه‌ی نه‌یتوانیوه ڕوڵی خوی ببینێ و ته‌نیا به شه‌رمه‌زار كردن و ده‌ربڕینی هاوخه‌می ڕولی هه‌بووه له شكاندنی سیاده‌ی وڵاتان و داگیر كردن وكوشتنی
سڤیل و .... .
ناكوكیه‌كان ئێستا پولێن ناكرێن به ناكوكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵكو موركێكی تایبه‌تیان وه‌رگرتووه به‌و وڵاتانه‌ی كه‌به‌شێكن لێی هه‌روه‌كو ئه‌م وڵاتانه به‌شێك نه‌بن له كومه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، بویه ده‌توانین بڵێین مانه‌وه‌ی یوئێن ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه به‌دیلێكی تر نه‌خراوه‌ته ڕوو و هه‌بونی باشتره له نه‌بونی ئه‌گینا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی.
بویه :-
ـ پێویسته بیر له دامه‌زراندنی ڕێكخراوێكی تری نێوده‌وڵه‌تی بكرێت.
ـ میساقه‌كه‌ی به جورێك بێت بتوانێ سه‌ربه‌خووانه ڕول ببینێ و سنور بو خروقات دابنێ.
ـ باره‌گاكه‌ی له ئوڕوپا بێ.
ـ هه‌موان یه‌كسان بن له ماف و ئه‌رك دا له‌م ڕێكخراوه.
ـ زلهێزه‌كان مافی ڤیتویان نه‌بێ و ته‌مویل كردنی
ڕێكخراوه‌كه به‌شێوه‌ی یه‌كسان بێ.
ـ مه‌رجه‌كانی ئه‌ندام بوون تێیدا ته‌نیا بو وڵاتانی سه‌ربه‌خو نه‌بێ.
بێوار نێروەیی
وەڵام بدەوه