کاتێک ھەلەبجە کیمیا باران کرا، بە پێنچ خۆلەک پێنچ ھەزار ھەڵەبجەیی شەھیدکران بە دڕەندەترین شێوە، خۆ ئەوکاتیش ھەڵەبجە ڕیفراندۆم نەکردبوو! کاتێک 8 ھەزار بارزانی بەجارێک زیندەبەچاڵکردان، خۆ ئەوکاتیش بارزانیەکان ڕیفراندۆم نەکردبوو، کاتێک ھەموو ڕژێمەکانی عێراق گوندەکانی کوردیان وێران دەکرد خۆ ئەوکاتیش کورد ڕیفراندۆم نەکردبوو!
کاتێک عێراق و ئێران ڕێکەوتنیان کرد لە جەزائیر بۆ کۆتایی پێھێنان بە شۆرشی کوردی، کە ئەو کاتە کورد تەنھا داوای مافەکانی سەرەتایەکانی خۆی دەکرد، خۆ ئەوکاتیش ڕیفراندۆم نەکرابوو، کاتێک صدام حسێن کوردی برسی کرد ھیچ شتێکی بۆ کورد نەنارد خۆراکی لەکورد قەدەغەکرد بوو بوە ھۆی ئەوەی خەڵک برسی بێت خۆ ئەوکاتیش ڕیفراندۆم نەکرابوو.
کاتێک ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق خوێنی کوردەکانیان حەڵال دەکرد ھیچ نەما بەسەر کورد نەھێنن ( لە سێدارە دران ، زیندە بەچاڵ کران ، ئەنفال کران ) خۆ ئەوکاتیش ڕیفراندۆم نەکرابوو
کاتێک مالکی بڕیاری دا ھێزی دیجلە بجوڵێنێت دژی کورد خۆ ئەوکاتیش ڕیفراندۆم نەکرابوو، کاتێک مالکی بودجەی ھەرێمی کوردستانی بڕی خۆ ئەوکاتیش ڕیفراندۆم نەکرابوو، کاتێک مالکی دوو فرقەی عەسکەری بۆ داعش بەجێھشت بۆ لێدان لەکورد خۆ ئەوکاتیش ڕیفراندۆم نەکرابوو
بە کرێگیراوەکانی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، بۆ ھەر سیاسەتێکی دوژمنکارانە کە بەغدا بەرامبەر کورد دەگرێتەبەر بە ڕیفراندۆمەوە دەگرن، جار ریفراندۆم بەقومار جار بە شوم و سەقەت ناودەبەن، بەغدا پارە نانێرێت، ڕیفراندۆم بە ھۆکار بە سەقەت دەزانن، بەغدا پابەندی ڕێکەوتنەکان نابێت ڕیفراندۆم بە قومار دەزانن!
لەم کۆتاییە بەغدا سەد ھەزار بۆ ھەمو موچەخۆران و ھەژاران ی خۆی دابین کرد تەنھا موچەخۆران و ھەژارانی ھەرێمی کوردستان نەگرتەوە، لەکاتێکدا کورد لەسەروبەندی پێکھێنانی حکومەتێکی عێراقی بەھێزە کە نەرۆژئاوایی بێت نەڕۆژھەلاتی بێت بەڵکو حکومەتێک بێت کە گەلانی عێراق بەھەمو پێکھاتە و ئاینەوە لە خۆبگرێت نەک خەڵکی بێگانە. کەچی ھێشتا ھەر سیاسەتی دوژمنکارانە بەرامبەر کورد دەگرنە بەر.
جارێک جۆن بۆڵتن ووتی: گەر ڕیفراندۆمیش نەکرابوایە سوپای پاسداران ھەر ھێرشی دەکردە سەر کوردستان! عێراق و وڵاتە داگیرکەرەکانی خاکی کوردستان ھەر ھەلێکیان بۆ برەخسێت لەدەستی نادەن جارێکی تر بڕیاری لەناوبردنی کورد دەدەن ڕقی دونیایان بەرامبەر تاکی کوردە ئەگەر بەدەستی ئەوان بێت
ڕێگا نادەن پشیلەی کوردیش بە ئازادی بژیت دەیانەوێت ھەمیشە کورد وەک پەرژینێک بۆخۆیان بەکاربێنن بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆیان
جا ھەر کەسێک ھەر حیزبێک ڕیفراندۆم بەھۆکار بزانێت بۆ لەدەست دانی خاکی کوردستان یان برسیکردنی خەڵکی کوردستان لە گروپی تاخمی ١٦ی ئۆکتۆبەرە، بە کرێگیراوانی ئەوانە بەبەلاش.
وەڵام بدەوه