Kurdistan Press - لە فەڵەستین لە قوتابخانەكان وانە دژی توركیا دەخوێنن لە فەڵەستین لە قوتابخانەكان وانە دژی توركیا دەخوێنن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە فەڵەستین لە قوتابخانەكان وانە دژی توركیا دەخوێنن

لە فەڵەستین لە قوتابخانەكان وانە دژی توركیا دەخوێنن

كارزان گلی

توركیا لەوەتەی هەیە، بەشێوەیەكی مەعنەوی پشتگیری لە فەڵەستین و گەلەكەی كردووە، تەنانەت ئەگەر لایەنە سیاسییەكان لەسەر هیچ شتێك لەگەڵ یەكتریدا كۆك نەبن، لەسەر پرسی فەڵەستین كۆكن و پشتگیری لێ دەكەن، بەڵام لاتان سەیر نەبێت كە لە قوتابخانەی ناوەندی و دواناوەندی فەڵەستیندا، لە وانەی مێژوو زۆر بەخراپە باسی توركیا دەكرێت.

هاكان بەیراكتار، لێكۆڵەر و شڕۆڤەكاری سیاسی لە توركیا، لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنیدا ئاشكرای كرد، لە وانەی مێژوو و لە ناوەندی و دواناوەندی لە فەڵەستیندا، بە خراپە باسی تورك و دەوڵەتی توركیا دەكرێت و هەروەها توركیا وەكوو دوژمن دەبینن.

ئەو بەڵگەی بۆ قسەكانی هێنایەوە، كە ئەو كتێبەی بە خراپە باسی تورك دەكات لە قوتابخانەكانی فەڵەستیندا، بەدەستی گەیشتووە و ئێستا لەلایەتی.

ئەو گوتانەی هاكان، دەنگدانەوەیەكی زۆری پەیدا كردووە، چونكە ئاكەپەییەكان و ئەوانەی موحافیزكارن، دژی ئەو وەستانەوە و دەڵێن راست نییە درۆیە، بەڵام بەشێكیان دەڵێن ئەگەر ئەوە راست بێت، ئێمەش پشتگیری لە فەڵەستین ناكەین.

محەممەد مەتینەر، كە بەڕەگەز كوردە و پەرلەمانتاری پێشووی ئاكەپە بووە و ئێستاش هەر دڵسۆزە بۆ ئەو پارتە، دەڵێت ئەوەی هاكان باسی دەكات وا نییە و پروپاگندەیە، چونكە لە فەڵەستیندا دوو دەسەڵات هەیە، یەكیان حەماسە لە غەززە و ئەویش تریش فەتحە، رەنگە فەتح بابەتی لەو شێوەیە فێری قوتابییەكان بكات، چونكە ئەوان دژی توركیان و لەبەرەی چەپەكاندان، بەڵام حەماس و ئەوانەی لەژێر چەتری حەماسدان، هەرگیز شتی وا ناكەن.

هاكان، داكۆكی لە قسەكانی كرد و گوتی، ئەمە پەیوەندی بەوە نییە كە ئیدارەی حەماس وانەی مێژوو بە جیا بخوێنێت و فەتحیش بەجیا، نەخێر لە هەردوو ئیدارەكەدا ئەو وانەیە هەیە و دەخوێندرێت و كتێبەكەشتان بۆ دەهێنم.

مەتینەر، دژی هاكان وەستایەوە و پێی گوت تۆ پروپاگندە دەكەیت و ئەوەی دەیڵێیت راست نییە، ئەگەر راست بێت، وەكوو مەتینەر هەرگیز پشتگیری لە گەلێك ناكەم كە دژی نەتەوەی من بێت.

شەقامی توركیا لەگەڵ دۆزی فەڵەستینە، بەڵام دەنگیش هەیە دژی فەڵەستین و پێیانوایە دەبێت زیاتر گرنگی بە ئیسرائیل بدرێت، بەتایبەت سیكۆلاریزمەكان، چونكە ئەوان هەمیشە بەرژەوەندی توركیا لەپێش هەموو شتێكەوە دەبینن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه