ئەشێ هەڵگرانی بیرورای جیاواز لە کۆمەڵگا دیموکراسیەکاند خەبات و تێکۆشانیان بە ئاراستەی پێشکەوتن و گۆڕانکاری رادیکاڵی و گەشەی خێرای کۆمەڵگاو یەکخستنی ریزەکانی گەل و کۆبوونەوە لەسەر کۆمەڵێک بەهای نیشتیمانی و نەتەوەییەوە بە ئاقارێکی ئاشتیخوازانەی یەکانگیردا بەرن، نەک قوڵ کردنەوەی ناکۆکی و دروست کردنی دووبەرەکی و نانەوەی پشێوی و دروست کردنی دۆخی نامتمانەیی نێوان گەل و حزبە سیاسیەکاندا.
کاتێک سەرچاوەی ئیلهام و رۆحی دروست کردنی بزاڤێکی سیاسی یا باشتر بڵێین حزبێک لە پێناوی نیەتێکی قێزەوەنی دوژمنکارانە و سرینەوەی حزبێکی تر و لە ناوبردنیەوە بێت، جگە لە چینینەوەی پاشاگەردانی و کاولکاری و دواخستنی رزگاری نیشتیمان، هیچ دەسکەوتێکی تر نادات بەدەستەوە و دواجار بە توانەوەی بزاڤەکەو شکانی شکۆی کۆتایی پێ دێت و هیچ رێگەچارەیەک دادی نادات.
وەڵام بدەوه