دروست کردنی هەر حزب و گرووپ و دەستەو بزاڤێکی سیاسی لە کۆمەڵگا، مافێکی ئاسایی و یاسایی و رەواو دەلالەتی سروشتی هۆشیاری سیاسی و رۆشنبیری کۆمەڵگایە.
بە مەرجێک ئەم گرووپ بەندی و دەستەگەری و حزب دروست کردنە بە ئاراستەی هێنانە کایەی یەکریزی پەرتەوازەیی ریزەکانی گەل و رێگری کردن لە پەرتبوونی کۆمەڵگا هەنگاو بنێت و دوور بکەوێتەوە لە هێنانە کایەی دوژمنکاری و پەرتەوازەیی نیشتیمانی و درزخستنە نێو چین و توێژەکانی کۆمەڵگاو و رووبەرووبوونەوەی چەکداری و ململانێی ئەبەدیەوە.
دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول و چوونە نێو دۆخی پشوی خەبات و تێکۆشانی نەتەوەییەوە، هەروەک بینیمان چەندین حزب و حزبۆکەی بچوک هاتنە نێو کۆڕی خەباتەوە.
لەدایک بوونی ئەم حزبانە لە هەناوی پارتی دیموکراتی کوردستاندا لە لایەن کۆمەڵێک سەرکردەو کاراکتەری سیاسی پێشتری نێو ریزەکانی پارتی، سەرەتا بە شۆڕشی نوێ و ئاراستەی نوێ و بیری نوێ و مێتۆدی نوێ لە پێناو رزگاری نیشتیمانیدا وێنا کرا و پروپاگندەیەکی گەورەشی بۆ رێکخرا و خەڵکێکی نیشتیمان پەروەریش بە بیرورای جیاوازەوە لە دەوریان کۆبوونەوە.
بەڵام دواتر دەرکەوت هەڵگرانی درووشمە باق و بریقەدارەکانی سەرانی ئەم بزاڤانە نەک لە پێناو رزگاری نیشتیمانی و ئازادی و بیروڕای جیاوازەوە دەستیان بە دروست کردنی حزب کردووە، بەڵکو بەشێکیان لە لایەن نەیاران و داگیرکەرانی کوردستانەوە بۆ ئاستەنگ نانەوەو پەرتەوازەیی زیاتر و دووبەرەکی نێوان ریزەکانی گەلەوە هاوکاری کراون و یارمەتی دراون.
وەڵام بدەوه