کاتێک لە حوکمدانیت و نە بایەو نە بۆران، دەشتوانی لەسەر شاشەی تیڤیەکان و رووپەری رۆژنامە و پەیجەکانەوە بە ئارەزووی خۆت قسە بکەی و دابەزیە سەر هەرچی بە دڵت نیە.
ئەگەر لە پانتای کاری سیاسیدا ئازادی نیە، ئەی بۆ بە بۆنەو بێ بۆنە ئەوەی حەزتان لێیە دەیپڕژێنە سەر شاشەی تیڤیەکان و وەک خەمخۆری گەل و نیشتیمان خۆتان دەردەخەن.
کێشەی هەرە سەرەکی و گرفتی هەرە جەوهەری برادەرانی بە ناو چاودێر و چالاکوانانی سیاسی و کۆمەڵایەتی، خۆ بە دەمڕاست کردنی سەرلەبەری کۆمەڵگایە.
ئەم توێژە جاری واهەیە لە قسەو گفت و لێدوانەکانیاندا رەچاوی هیچ یاساو راسپاردەو عورف و ئادابی گشتیەوە ناکەن و بە ئارەزووی خۆیان شەلم کوێرم، زمان لە هیچ تۆمەتێکی ئاڕاستەکراوی بێ بەڵگەو و سوکایەتی کردنێک ناپارێزن.
ئەم توێژە سەرباری ئاڵۆزکردنی دۆخی کۆمەڵگاو تێکدانی باری سایکۆلۆژیای هاوڵاتیان، چەندین ئەجیندای تری شاراوە لە پشت لێدوانەکانیاندا هەیە و لە ڕاو و بۆچوون و ڕەخنەکانیاندا تەنانەت لەگەڵ خۆشیاندا ڕاستگۆ نین.
وەڵام بدەوه