کولتور بەرهەمی فکرو روئیاو هەڵسوکەوت و دونیابینی مرۆڤەکانە. کۆمەڵگا پێکهاتەیەک و تێکەڵەیەکە لەو چین و توێژانەی بەرهەم هێنەری کولتورو نۆرم و پەیوەندیە کۆمەڵایتیەکانن. بەرهەمی ئەمەش پاکێجی نەریتە باوەکانی کۆمەڵگاو جۆری دونیابینی تاکەکانە.
دیاردە کۆمەڵایەتیە ناشرینەکان نەک هەر هۆکاری ناشرین بوونی مرۆڤەکان و لە جوانی خستنی کۆمەڵگان، بگرە هۆکارێکیشن بۆ زیاتر رۆچوونی تاکەکانی کۆمەڵگا لە نێو گێژاوی پاشاگەردانی و خولانەوە لە نێو هەڵقەیەکی داخراوی پێش نەکەوتندا.
ئەگەر ئەندامانی کۆمەڵگا هەر کامەیان لە لایەن خۆیانەوە هەوڵی بنەبڕکردن یا کەم کردنەوەی دیاردە و دواجار نەریتە ناشرینەکانی جڤاک نەدەن، هەم تاکەکان و هەم خودی ئەو کۆمەڵگایەی ئەمان تیایدا ئەندامن لە دۆخی چەقبەستویی و قەتیس ماندا دەمێنێتەوەو پێش ناکەوێ و گەشەش ناکات.
وەڵام بدەوه