Kurdistan Press - بە بارمتەگرتنی بودجە بە بارمتەگرتنی بودجە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بە بارمتەگرتنی بودجە

بێویژدانیەکی گەورەیە بەغدا بودجەی هەرێمی کوردستان وەک کارت و بارمتەیەکی فشارهێنان بۆ سەر کورد و سەپاندنی شەرتومەرجەکانی بەسەر کوردا گڵ بداتەوە. 

ئەوپەڕی نابەرپرسیارەتی ئەخلاقی و سیاسیە بە ناوی پاکتاوی حیساباتی کۆتایی یا هەر ناوێکی تر، ژیان و گوزەرانی شەش ملیۆن کورد وێران بکەی و وەک کاڵایەک مامەڵە بە چارەنووسیانەوە بکەی. 

کورد عێراقێکی بونیاد نایەوە هەنوکە دەستی خستۆتە بینەقاقای تاک بە تاکی کوردەوەو یاری بە چارەنووس و ژیانو گوزەرانیانەوە دەکات و باکی بە هیچ نیە. 

ئەم رەفتارەی دەسەڵاتدارانی عێراق درێژکراوەی سیاسەتی پێشووی رژێمە یەک لە دوا یەکەکانی عێراقە، بەڵام لە سەردەم و قۆناغێکی تازەو لە ژێر ناوێکی ترەوە. 

پێدەچێ بەغدا هیچ پەندوئەزمون و ئامۆژگاری لە مێژووی سیاسی و ململانێکانی لەگەڵ کورد وەرنەگرتبێ، بۆیە وا بێ باکانە لەگەڵ خواستەکانی کورد مامەڵە دەکات و کات دەکوژێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه