ئەوکاتەی بارزانی بۆ گەلەکەی پشتی لەھەموو جیھان کرد!
کاتێک پێشمەرگە لەماوەی سێ ساڵ بە خوێنی خۆی بەرگری لە خاکی کوردستان کرد بەناوچە دابڕێنراوەکانەوەش بەدرێژایی ھەزاران کیلۆمەتر، بارزانی دەیتوانی بەنھێنی ئەو دەستکەوتانە بە ملیاران دۆلار بە ئەمریکا و عێراق بفرۆشێتەوە لەبەرامبەردا لەو خاکە بکشێتەوە کە بەشەھیدبونی زیاتر لە دوو ھەزار پێشمەرگە و ھەشت ھەزار بریندار بەدەستی ھێنابوو بەڵام بارزانی پەیامێکی ڕوونی بەھەموو جیھاندا بەتایبەتی چوار دەورمان کەھەموو پارەی جیھان بەرامبەر یەک قەترەی خوێنی کورد نیە، بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی دا لە ھەموو خاکی کوردستان کە چەندین ساڵ بوو داگیرکرابوو بەناوی کوردەوە تاپۆکرا، بۆ یەکەم جار لەمێژوودا گەلی کوردستان بڕیاری لەسەر مافی چارەنوسی خۆیدا کەبە درێژایی مێژوو ھەمیشە ھەر جارێک وڵاتێکی بێگانە بڕیار لەسەر مافی چارەنوسی گەلی کوردستان داوە.
دوای دوو ساڵ لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم جارێکی تر بارزانی بە ترەمپ و ھەموو جیھان وت خوێنی کورد زۆر لە چەک و پارە بەھادارترە. کاتێک لەمانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2019 دوناڵد ترەمپ لە تویتێک دا ووتی" لەماوە ڕابردوودا چەک و پارەمان بەکورد داوە لە شەڕی دژی داعش " ھەروەک ئەوە وابوو بڵێت کوردم بەکرێگرتووە بەچەک و پارە شەڕی بۆ ئێمە کردووە
بەڵام بارزانی ھەر زوو وەڵامی دایەوە و بەبێ گوێدان کەسەرۆکی بەھێزترین وڵاتی جیھانە فەرموی"بەڕێز ترەمپ گەلی کورد ھەمیشە داوای مافە ڕەواکانی خۆی کردووە پئشمەرگە داعشی تێکشکاند خوێنی کورد زۆر لە چەک و پارە بەھادارترە.
بارزانی پەیامێکی ڕوونی بە ترەمپ و ھەموو جیھان دا کە کورد ھێزی بەکرێگیراوی ھیچ وڵاتێک نیە شەڕی بەوەکالەت بۆ ھیچ وڵاتێک ناکات تەنھا شەڕ بۆ کوردستان دەکات.
ئەگەر بارزانی دەستی لەڕیفراندۆم ھەڵگرتبایە کورد خاوەنی ھیچ قەزیەک نەدەبوو و نەتەوەیەکی مردوو دەبوو لەڕووی سیاسەتەوە لە دیدی جیھان دا بۆ ھەتاھەتایە وەکو ھێزێکی بەکرێگیراوی وڵاتەکانی زڵھێز دەمایەوە و لە بەرامبەردا دەستکەوتەکان تەنھا بۆ شەخسی خۆدی بارزانی دەبون ئەمریکا و ھێزە ھاوپەیمانەکان و ئەوروپا ئامادەبون پێشوازی لێ بکەن وەکو سەرۆکی وڵاتان کە براوەی جەنگی شەڕی دژ بەداعش بووە و بەڵێنیشیان پێدابوو لە پۆستی سەرۆکی ھەرێم دەمێنێتەوە بۆ ماوەی چوار ساڵی تریش بەڵام بارزانی ھەموو دەستکەوتە شەخسیەکانی ڕەتکردووە کە پلە و پۆست ھیچ بۆی گرنگ نین فەرموی" من ئەوکەسە نیم خۆم شەرمەزاری میللەتەکەم بکەم" تەنھا دەمەویێت میللەتی کورد چیتر ژێر دەستە نەبێت وەکو ھەموو میللەتەکانی تر بە ئازادی و سەربەرزی بژین و بەئەنجامدانی ڕیفراندۆم پشتی لەھەموو جیھان کرد لە پێناو سەربەرزی نەتەوەی کورد .
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه