بیرۆکەی دروست بوونی عێراق وەک نیشتیمانێکی خاوەن سەروەری و سنوورێکی جوغرافی دیاریکراو هەر لەسەرەتاوە لەسەر بنەماو بناغەیەکی فشۆڵ و درۆیەکی گەورەو دیدگایەکی لەرزۆکەوە دروست بوو.
دوای سەدەیەک لە حوکومڕانی حکومەت و دەسەڵاتە شمولی و کۆماری و پاشایەتی و نەژادیەکانی بەغدا و خۆڕاگری و نەرمونیانی و دانوستان و گفتوگۆی کورد بۆ هابەشی کردنی کورد لە سیستەمی حوکومڕانی عێراق، ئێستاشی لەگەڵدابێ بەغدا هیچ مافێک بە کورد ڕەوا نابینێ.
گەڕی دەیان گفتوگۆو دانوستان و بینەوبەردەو دەیدەم نایدەمی بەغدا و پشوودرێژی کورد بۆ دان نان بە مافە نەتەوەیی و داراییەکانی تا ئەم ساتەش تۆزقاڵێک گۆڕانکاری بەسەر عەقڵیەتی حوکومڕانانی بەغدا نەهێناوە.
دەرەنجامی کێشەو ناکۆکیەکانی نێوان بەغداو کورد سەلماندوویەتی، عەرەبی عێراق کورد بە بارێکی گران وێنا دەکەن و ئامادە نین وەک هاوبەشێکی ڕاستەقینە لەقەڵەمی بدەن. بۆیەش لە ئەگەری بەردەوام بوونی ناکۆکیەکانەوە ئەم عێراقە هەرگیز رووی ئاسوودەیی و پێشکەوتن و سەقامگیری بە خۆیەوە نابینێت.
وەڵام بدەوه