Kurdistan Press - مافەرەواکانی هەرێم مافەرەواکانی هەرێم | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مافەرەواکانی هەرێم

دوای ماوەیەک لە دەنگە دەنگ و هاشوهوشی مێدیایی و سۆشیال مێدیا، دەنگە نەشازەکانی نەیارانی هەرێم لە بەغدا کپ بوونەوە. 

دووپات کردنەوەی مافە دەستووری و یاساییەکانی هەرێم لە ژێر رۆشنایی سیستەمی فیدڕاڵی لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە، جەخت کردنەوەیە لەسەر بەهێز مانەوەی هەرێم و چەسپاندنی مافەکانی دانیشتوانی هەرێم. 

سەردانیکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکاو ئەنجامدانی چەندین دیدارو چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا لە پاڵ کۆبوونەوەی لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ورووژاندنی پرسی سیستەمی فیدڕاڵی و داواکاریەکانی هەرێم، سەلماندنی رەوایەتی مانەوەی هەرێمە وەک ئەمری واقع. 

لەولاشەوە یەکێتی ئەوروپا لە رێگەی چەند بەیاننامەیەکەوە جەختی لەسەر چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردۆتەوەو هیوای خواستووە دانوستانەکان بە ئاقاری چارەسەریدا ببرێن و نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم لە لایەن بەغدا، لەمە زیاتر دەستی دەستی پێ نەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه