Kurdistan Press - پەرتەوازەیی پەرتەوازەیی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەرتەوازەیی

دووبەرەکی و پەرتەوازەیی ڕیزەکانی کورد بە پێی حیکایەت و گێڕانەوەکانی مێژوو، گەورەترین ئاستەنگی بەردەم کوردو دۆزە ڕەواکەی بووە بۆ گەیشتن بە ئامانج و بەرکەماڵ بوونی هیواو ئاواتە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانیەوە. 

مێژوو  بە درێژایی پانتای نووسراوی خۆی و حیکایەت و داستانە تۆمارکراوو تۆمارنەکراوەکانیەوە، بە دڵنیاییەوە شاهیدی قوربانیدانی رۆڵە بە ئەمەکەکانی کورد بووە لە پێناو گەیاندنی کەشتی خەبات و تێکۆشان بە لەنگەری ئاسوودەیی و سەربەخۆیی و ئازادیەوە. 

گەورەترین ئافەت و ڤایرۆسی بەردەم بەرکەماڵ بوونی خواست و ئاواتە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستانی لەتکراوو لکێندراو بە دەوڵەتە ناسیۆنالیستیە دەمارگیرەکانی تورک و عەرەب و فارس، پەرتەوازەیی و یەکتر نەخوێندنەوەو هەل نەکردنی خودی کورد بووە لە گەڵ یەکترو لە ناوە خۆیدا. 

رووداوەکانی ناو هەناوی دیرۆکی کوردان سەلماندوویەتی هەر کاتێ کورد لە ناوە خۆیدا یەکرەنگ و یەکدەنگ بەرەو ئارمانجە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانیەوە هەنگاوی ناوە، کوردو دۆزە رەواکەی چەندین قۆناغ بەرە پێشەوە رۆیشتوون و لە ئامانجە دوورو نزیکەکانیان نزیکتر بوونەتەوە. 
هەرکاتێکیش ئەم یەکریزە بە هۆکارە دیارو نادیارە شاراوەکانەوە کێشەی تێکەوتووە، سەرلەبەری پرۆسەی خەباتی سیاسی و تێکۆشان لە پاشەکشێ دابووەو چەندین پێنگاڤ بۆ دواوە گەڕاوەتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه