Kurdistan Press - پووچەڵ بوونەوە پووچەڵ بوونەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پووچەڵ بوونەوە

یەکێتی وەک حزبی  خۆسەپێنی دەسەڵاتداری زۆنی سەوز و دەڤەری گەرمیان و سلێمانی رۆژ بەرۆژ لە درووشمە قەبەو گەورەکانی دوور دەکەوێتەوە. 
یەکێتی نیشتیمانی بە لکاندنی نازناوەکانی سۆشیال دیموکرات و حزبی شەهیدان و نیشتیمان، خەونی گەورەی هەبوو بۆ حوکمڕانی کردن. بەڵام ئاکارو رەفتارەکانی ئەم حزبە لەم چەند ساڵەی دواییدا، نامۆبوونی زیاتری ئەم حزبەی بە چەمکە کلاسیکی و درووشمە باقوبرتقەدارەکانی زیاتر دەرخست و تا دەشهێت زیاتر و زیاتر لە درووشم و خیتاب و ئایدیۆلۆژیای حزبایەتی دوور دەکەوێتەوەو بچووک دەبێتەوە. 

ئاکارو رێبازی سیاسی و جموجۆڵ و رەفتارو دەرەنجامەکانی گەمە سیاسیەکانی  سەرکردایەتی ئەم حزبە لەم چەند ساڵەی دوایی، سەرلەبەری درووشم و خەون و گوتارە سیاسی و نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی ئەم حزبەی پووچەڵ کردۆتەوە. 
هەرلە سایەی پاڤڵی سەرۆکی ئەم حزبەوە یەکێتی زیاتر بەرەو هێزێکی پۆپۆلیستی و میلیشیایی سەربە بەرەی مقاوەمەتی شیعەی ئیسلامیەوە هەنگاو دەنێ، تا پارتێکی هەڵگری بەرپرسیارەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی و هەڵگرتنی خەون و خولیای گەورەی نەتەوەیی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه