گفتوگۆ
یەکێک لە کەرەستەکانی ھەموو جۆرە گفتوگۆیەک گوێ گرتنە.
مرۆڤەکان بە سرووشت لەکاتی گفتوگۆکردندا ئەوەندەی حەزیان لە فەرزکردنی بیروبۆچون و دونیابینی یا کەسایەتی خۆیانە، نیو ئەوەندە ھەوڵ بۆ گوێگرتن لە یەکتر نادەن.
نائامادەیی تایبەتمەندی گوێ نەگرتن، دواجار ئەگەری بە لارێدا بردنی ئامانجی گفتوگۆو مقۆمقۆیەکی بێ ئەنجامی لێدەکەوێتەوە.
تێکەڵەی گوێگرتن و نواندنی نەرمونیانی و سینگ فرەوانی لە کاتی ھەموو گفتوگۆیەکدا، ھەمیشە دەرەنجامی نەرێنی و دڵخۆشکەر دەدات بە دەستەوە.
دۆخی ھەستیاری ھەرێم و ئەو بارگرژی و ئاڵۆزیەی حاڵی حازر باڵی بەسەر بەشێکیدا کێشاوە و بۆتە ھۆکاری پەرەسەندنی نیگەرانیەکان، تاک بە تاکی کۆمەڵگای خستۆتە بەردەم بەرپرسیارەتیەکی گەورەی مێژووییەوە.
دەسکەوتەکان بەری رەنج و ماندووبوون و رژانی خوێنی ھەزاران شەھیدەو کەس خێری پێ نەکردووین.
ئەم بارە نالەبارە تەنیا بە دان بەخۆدا گرتن و چەسپاندنی گیانی برایەتی و سەرخستنی گفتوگۆو گوێ گرتن لە یەکتری و گرتنە ئەستۆی بەرپرسیارەتی ھەموومان ھێور دەکرێتەوە و دەگواسرێتەوە کەنارێکی ئارام، نەک پشێوی نانەوەو پێکداھەڵشاخێن و شکاندنی ملی یەکتر.
وەڵام بدەوه