ئەم ھەنگاوانەش پێویستە لەم قۆناغە تەواو بکرێن
لەم رۆژانە پێۆیستە میدیا دەرفەت بداتە یەکریزی ھێزە کوردستانییەکان.
کاری گرینگ ماون بۆ ھەڵسانەوەی پێگەی زیاتری ھەرێم لە ئاستی نێودەوڵەتی:
یەکەم، کۆدەنگی ھێزە سیاسییەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆی دا.
دووەم، ھەوڵێکی جیدی بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسایی دەستووری ھەرێمی کوردستان.
سێیەم، لە بابەت ھێزی پێشمەرگە ھەوڵەکان و پابەندی و دڵنیایی زیاتر، وەک ئەوەی بەڵێن بە ئەمریکاو ھاوپەیمانان دراوە.
چوارەم، کارکردنێکی جیدی بۆ رای گشتی کە بۆچی ئینتمای نیشتمانی دابەزیوە و توێژینەوەی پێویست کە پرسی خۆشەویستی خاک و ئاڵاو کوردستان، لە پرسی ململانێی سیاسی جیابکرێتەوە.
ئەم ھەنگاوانە پێگەی ھەرێم لە ئاستی دەولی بەھێزتر دەکات، ھەنگاوەکانیش گشتی لە قازانجی ھەموو ھێزێک دەبێ کە باوەڕی بە کوردستان بێت.
تەنیا کوردی
وەڵام بدەوه