Kurdistan Press - دیپلۆماسیەت سەرکەوت دیپلۆماسیەت سەرکەوت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دیپلۆماسیەت سەرکەوت

گەڕێکی دیکەی دانوستانی نێوان هەولێر و بەغدا بە دەست پێشخەری حکومەتی هەرێم دەستی پێکرد. 

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روانگەی بە تەنگەوە چوون و دۆزینەوەی چارەسەرێکی بە پەلە بۆ موچەخۆران و شایستەداراییەکانی هەرێم بە شاندێکی باڵاوە سەردانی بەغذای کرد. 

ئەم دۆخە سەختە داراییەی رووبەرووی هەرێمی کوردستان بۆتەوە، دەرەنجامی خەرج نەکردنی بودجەی هەرێم و دەستی دەستی پێکردنی بەغداو سەپاندنی هەژمونی ناوەندە بەسەر هەرێمی کوردستانەوە. 

 بریاری دادگای پاریس و وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم سیاسیەکانی بەغدای والێکرد بۆ گوشار خستنەسەر هەرێمی کوردستان و کاڵ کردنەوەی پێگەو بچووک کردنەوەی هەرێمی کوردستان پەنا بۆ کارتی ئابوریەوە بەرن و ناردنی بەشە بودجەی هەرێم بە شەرتومەرج و ئەگەرو مەگەرو گریمانە بێ بنەماکانیانەوە گرێ بدەن. 

چوونی شاندی حکومەتی هەرێم و سازدانی چەندین دیدارو چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسایەتیە سیاسیەکانی بەغدا سیحری لەخۆبایی بوون و خۆدزینەوەی دەسەڵاتدارانی بەغدای بەتاڵ کردەوەو ئەو ڕاستیەی سەلماند،  تەنیا رێکاری بەلادادانی کێشەوگرفتەکان کەناڵی گفتوگۆو دیپلۆماسی و دیدارو چاوپێکەوتن و لێک تێگەیشتنە، نەک لێدوان و مقۆمقۆی مێدیاو  قسەوباسەکانی سۆشیال مێدیاوە. 

سەرکەوتنی  رێکاری دیپلۆماسی  و لە نزیکەوە گوێ گرتن لە بۆچوون و دیدگا جیاوازەکان، تەنیا  ئامرازێکە ئەشێ وەک دەرچەیەک هێمای بۆ بکرێ و گرژی و ئاڵۆزیەکانی نێوان هەردوو لا کاڵ بکاتەوەو دۆخێکی سەقامگیری ئابوری بۆ سەرجەم عێراقیەکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە بێنێتە کایەوەو بەرەو کاری باشتر هەنگاو بنێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه