Kurdistan Press - لەناو خەڵکی ھۆشیاردا شوێنێک نیە بۆ چاوچنۆکەکان لەناو خەڵکی ھۆشیاردا شوێنێک نیە بۆ چاوچنۆکەکان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەناو خەڵکی ھۆشیاردا شوێنێک نیە بۆ چاوچنۆکەکان

چاوچنۆکەکان لەناو خەڵکی ناھۆشیاردا زیاتر پەرە بەرژەوەندی و مەبەستەکانی دەدەن، جا ئەو چاوچنۆکە سیاسی بێت یان بازرگان و دختۆر و ماموستای ئاینی بێت، ھەرکێ بێت، کاتێک خەڵک ناھۆشیارە،چاوچنۆکەکان ھەمیشە بەفڕێدانی دووقسە   دەتوانین خەڵک بەلارێداببەن. 

کە خەڵک ناھۆشیارە، چاوچنۆکەکان پێویستیان بەوە نیە پلان و بازرگانی و ھەر شتی خۆی بگۆڕن، ڕێگای ئاسانتر لەبەردەم دایە، کە ئاسانترین ڕێگا کارکردنە لەسەر عەقلی خەڵک، خەڵک کاتێک دۆلاری ھەیە، چاوچنۆکەکان کە بیانەوێت بازاری دۆلار بگۆڕن یان دۆلارێکی زۆر دەھێنە بازار یان دۆلار لەبازار دا ناھێلن، بەدووقسە وەکو دۆلار گرانتر دەبێت، یان دۆلار ھەرزان دەبێت، ئەوکات خەڵک بەبێ ئەوەی بزانن دامەزراوێکی وڵات ھەیە کار بە بەرزبون و دابەزینی دۆلار دەکات، بەدوای قسەی چاوچنۆکان دەکەوێت، چەند کەسی کەم بەسە بۆ ئەوەی ھەموو کۆمەڵگا بەدوای بکەون، ئامانجی چاوچنۆکەکان بێنە دی، لایەنی پەیوەندیدار ھەر چەند قسەش بکات ئێدی سۆدی نیە، چونکە بەجارێک کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر ھەموو بازارەکە دەشوێننن، لە ٢٤ کاتژمێر کەمتر نڕخی دۆلار لە ١٤٧ ھەزار بۆ ١٣٨ ھەزار دابەزی ، جارێکی تر بۆ ١٤٧ ھەزار بەرزبووەوە!

ھەر ئەوەش نا ماموستای ئاینی دەتوانێت بە بەستنی ملوانێک بەملی، بەوەی کە ئەم ملوانە لە ناخۆشی و بەلا دەپارێزێت، لە   کێشەیەکی ناخۆش دەربازدەکات، بازرگانیەکی وا  بکات کەلە بازرگانی مادەی ھۆشبەر قازانجی زیاتر بێت، کە لە ڕۆژگاری ئەمرۆی سەردەمی زانست و تەکنۆلۆجیادا زۆرن ئەو ماموستا ئاینیانەی لەسەر حسابی ناھۆشیاری خەڵک دەوڵەمەند و خۆش دەژین، بەبێ ھیچ ماندووبونێک.

لە ٢٤ کاتژمێر کەمتر خەڵک قەیڕانی زەیت دروستکرد، لە سێ ھەزراوە بەرزکرد بۆ پێنچ ھەزارەوە! قەیڕانی خۆراکیان دروست کرد، لەکاتێک دا کۆگاکانی هەرێمی کوردستان بەشی یەک ساڵ خۆراکیان تیادایە گەر زیاتر نەبێت. خەڵکی وا ھەبووە بۆ دوو ساڵ زەیتی کۆگای کردووە، جگە لە برنج و ئەوانی تر، لە کاتێک دا ھیچ خۆراکێک ماوەی بەسەرچووەکەی ساڵێک تێپەر ناکات! 

لە ناو وڵات و خەڵکی ھۆشیار دا، کاتێک قەیڕانێک دروست دەبێت، کەقەیڕانەکە سرۆشتی بێت نەک دەستکردبێت، خەڵک بەدوای ئەڵتارناتیڤی دەگەرێت، ناچار نەبێت ئەو شتەی قەیڕان ی بۆ دروست بووە بەکارناھێنێت، زۆر کەمتر لە جاران بەکاردە ھێنرێت، ئەوکات ئۆتۆماتیکیەن لەماوێکی کەم دا قەیڕانەکە نامێنێتەوە، دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەش لەناو خەڵکی ھۆشیار شوێنێک نیە بۆ چاوچنۆکەکان. 

چاوچنۆک ھەر مەیلی بۆ چاوچنۆکی ھەیە، بەڵام کە دەرفەت بۆ نەڕەخسێت ناتوانێت چاوچنۆکی بکات، جا ئەو دەرفەتەش خەڵکی نا ھۆشیار پێ دەدات نەک خەڵکی ھۆشیار، بۆ نمونە کەمۆز گرانبوو زەروری نیە موز بخۆم دەچم مێوێکی تر دەخۆم سێو و پڕتەقاڵ ھتد، ئەوکات بازرگانی مۆز خۆی ناچارە مۆز ھەرزان بکات گەر ھەرزانی نەکات  بەشێوێک زەرەری دەکات لە بارزگانیەکەدا بە جارێک پەکی دەکەوێت. 

چارەسەری بۆ ھەموو قەیڕانەکان ھەیە، یان ئەڵتەرناتیڤی بەکار دەھێنی، گەر ئەڵتارناتیڤی نەبوو ناچاربوی بەکاری بھێنی کەم بەکاردەھێنی، بەڵام کورد قەیڕان بۆ ھەرشتێک ھەبوو دووجار دەکاتە قەیڕان، ھەمیشە سرۆشتی کورد وایە کە قەیڕابی ھەبوو خواستەکانی بۆ ئەو شتە زیاتر دەبێت، بەنزین گران دەبێت زیاتر بەنزین بەکار دەھێنێت، مریشک گران دەبێت جاران گەر دوو ڕۆژ جارێک مریشک بخواردایە، لەکاتی گرانی دا ھەموو ڕۆژ دووجار دەخوات! بۆ ھەموو شتێک وایە، بۆیە کورد لەپێش ھەموو خەڵکیتر تووشی قەیڕان دەبێت، لەماوەی زۆر لەدوای ھەموو خەڵکی تر قەیڕان تێدەپەڕێنێت، ئەویش خۆی نا بەڵکو خەڵکی تر ناچار دەکەن کە ئەو قەیڕانە نەمێنێت. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه