عەلی باپیری سەرۆكی كۆمەڵ ئەمڕۆ ڕاگەیێندراوێكی بوغزاوی پڕ لە كینی بڵاو كردۆتەوە و ئازادیخوازی و عەداڵەتخوازی بە خەڵك دەفرۆشێتەوە.
1. ڕوونترین وشەی ناو ڕاگەیێندراوەكە وشەی هەرێمەكەتانە. بەڵێ زمان درۆ ناكات. مامۆستا! خۆی بە خەڵكی هەرێم نازانێ و وەك بڵێی خەڵكی شوێنێكی تر بێت و وەك كەسێك دەڕوانێتە هەرێم كە نە پەرۆشیی هەرێمە و نەش بڕوای بە دۆزە باڵاكانی ئەم هەرێمە هەیە. سایكۆلۆژیای وشەی هەرێمەكەتان بەڕوونی پێشان دەدات كە ئەم زاتە ڕقی لە خەڵكی هەرێمە. هۆكارەكەشی ئەوەیە كە گەلی كوردستان وەڵامی موزایەدات و نیفاقی ئەم جۆرانەیان داوەتەوە و دەنگیان پێ نەدا. حزبەكەی عەلی باپیر لە هەڵبژاردنی ڕابردوو تەنیا یەك كورسی هێنا و هەمووشمان چاك دەزانین كێ بوو دەنگی بۆ كورسیەكەی كۆمەڵ كۆ دەكردەوە.
2. زمانی ڕاگەیێندراوەكە تا بڵێی لە ئاستێكی نزم دایە. ئەمە زمانی سیاسی و عاقل و موسڵح و چاكەخوازان نیە. زمانی شەڕ و تەنگپێهەڵچنین و وروژاندن و بێ باكیە. ئەگەر عەلی باپیر بڕوای بە قەزیەی كۆمەڵگە و پەروەردە با و خەمی وڵاتی هەبا هەرگیز ڕێگەی بەخۆی نەدەدا بەم زمانە بێتە ئاخڤتن.
3. خەڵكی كوردستان زۆر چاك بەرهەم و هەڵێنجراوی ژوورە تاریكەكانی فكر و ئایدیۆلۆژیا و گومڕایی و نیفاق و داعشپەروەری دەناسنەوە. بیریشیان دێت میدیای عەلی باپیرلە كاتی شەڕی داعشدا چۆنچۆنی شەڕی دەروونی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە دەكرد. ئێستاشی لەگەڵ بێ عەلی باپیر و مەدرەسەكەی بە بەها باڵاكانی گەلی كوردستان تەنگاو و نامۆن. كار بۆ شتێك دەكەن كە لە بنەڕەتدا پەیوەندی بە گەلی كوردستانەوە نیە و خزمەتی جۆرەكانی داگیركاری دەكەن.
4. مێژوویەكی زۆر دوور نیە، خەڵكی كوردستان ڕەفتار و كردەوەكانی گرووپ و تاقمە توندڕۆكانی بیر ماوەتەوە جەنابی مامۆستا. چیی خەراپە دەرهەق ئازادی و ئافرەت و گەنج و كۆمەڵگە و پێكەوەژیان و پەیامی مرۆڤسالارانەی ئایینەكان كردووتانە. ئاوەڕێك لە مێژووی خۆت بدەوە و سەیری ئاوێنە بكە تێدەگەی كە خەڵك ناحەقیان نییە هەمیشە بە گومانەوە لە ئێوە بڕوانن.
5. نەك تەنیا خەڵكی كوردستان لێتان ڕازی نین بەڵكو كەوادیرانی كۆمەڵیش ڕۆژانە لەدەست ناعەدالەتی و ئۆلیگارشی و خۆبەزلزانین و تەماحی بنەماڵەیی ئێوە لەناو حزبەكەتان گلەییان هەیە.
6. ڕیفراندۆم دەنگی ڕەوا و حەقی گەلێكی ستەمدیدە بوو و، قوربانیی نیفاقی ئێوە و ناپاكانە. ئەوەی گاڵتە بە دەنگی ڕەوا و دلێری میلەتەكەی دەكات چۆن دەتوانێ بەناوی خەمخۆری میلەت قسە بكە.
7. بە تەئكید هەرێمەكەمان پێویستی بە ئیسلاح و چاكەخوازی و پێداچوونەوە و باشتربوونە. بەڵام بە دڵنیاییشەوە پێویستی بە نیفاق و داعشباوەری و بیری توندڕۆیی نیە.
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه