سواڵکەر، کاتێک لەدەرگایەک دەدات، داوای پارە دەکات بەو مانایە، کە ئەو پارەیە ھی خۆی نیە ھی تۆیە، بۆیە لە دەرگات دەدات بۆ ئەوەی خێرێک، چاکەیەک لەگەڵ بکەی. قەت بینیوە کاتێک کەسێک داوای قەڕزی خۆی بکات بڵێ تکایە چاکەیەک یان خێرێک لەگەڵ من بکە! بەڵکو تەنھا داوای مافی خۆی دەکات کە ھی خۆیە بە قەڕزی پێ داوە، ئەوجا جیاوازی بکەن لە نێوان کەسی قەڕزار و کەسی سواڵکەر.
مەسرور بارزانی، بە زمانێکی سادەی پڕ لە دیبلۆماسیەت وتی؛ ئێمە سواڵکەر نین ھەموو مانگێک بچین لە دەرگای بەغدا بدەین، بەو مانایە دێت، کە بەغدا قەڕزاری خەڵکی کوردستانە ھیچ خێر و منەتێک لەگەڵ ئێمە ناکات بەڵکو ئەوە مافی گەلی کوردستانە، بەغداش دەبێت پابەند بێت ھەموو مانگێک ئەو بەشە بودجەیە کە زۆر کەمترە لەمافی خۆمان بنێرێت.
مەسرور بارزانی لەپرێس کۆنفرانسێکدا، خالی دانا لەسەر ھەمو پیتە بێ خاڵەکان، کە ماوێکە لای خەڵکی کوردستان بێ وەڵام بوون، زۆر بەبوێری و ڕاشکاوانە باسی ھەمو شتێکی کرد، ئێدی ھیچ مەجال وموزایدەیەک بۆ کەس بەجێنەھێشت، بەزمانێکی سادە بە ڕێژە بۆ ھەموو خەڵکی کوردستان دیارکرد، کە داھاتی نەوت چەند و بەچ شێوەیەک بۆ خەزینەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە، بەڕاشکاوانەش وتی کە ھەندێک پارێزگا کەمەبەستی جەنابیان پارێزگای ھەڵەبچە و سلێمانی داھاتیان ناگەڕێتەوە بۆ خەزینەی حکومەت، بۆیە موچە کێشەی تێکەوتووە.
ئەو پەرلەمانتار و سیاسی و حیزبە کوردیانەی کەھەموویان لە یەک ئاوازەوە دەخوێنن،لەبەغدابن یان لەبەسرابن، لەسلێمانی بن یان لەئەوروپا ھەر شوێنک بن، ھەمیشە دەمیان 180 پلە و زیاتر بۆ ھەولێر و حکومەتی ھەرێم دەکرێتەوە بەڵام بۆ یەک جار جورئەت ناکەن نە حاکمانی سلێمانی نە حاکمانی بەغدا و بەسرا تاوانباربکەن.
ئێوەمانان کەی توانین ڕەخنە لەحاکمانی خۆتان بگرن، ھەموو داھات نا تەنھا نیوەی داھات بگەڕێنەوە بۆ حکومەت، گەر حکومەت ھەموو سی ڕۆژ جارێک مووچە دابەش نەکرد، ئەو کات ئێمەش ئێوە بەحەق دەزانین، لەگەل ئێوە ڕەخنە دەگرین حکومەتی ھەرێم تاوانبار دەکەین. بەڵام دڵنیام جورئەت ناکەن ڕاستی بڵێن چونکە لە ئالیکی خۆتان دەترسن کە لێتان ببڕێت گەر ڕاستی بڵێن، خەڵک چەواشەمەکەن.
مەسرور بارزانی؛ بۆ وەڵامی بەغداش زۆر بەزیرەکانە وەڵامی دادگای بەغدا دایەوە، کەوتی ئێمە ئەو بڕیارەی دادگای عێراق سەبارەت نەوت و غازی ھەرێمی کورددستان قەبوڵ ناکەین، پشت بەدەستورمان بەستووە بۆ قەبوڵکرنەکردنمان، واتا قەبوڵنەکردنمان بە یاسایی یە پەنامان بۆ دەستورمان بردووە کە خۆیان داڕژتووە بەڵام بڕیاری دادگا نایاسایی یە و بڕیارێکی تەواو سیاسی یە. کەس نازانێت پشت بە چیان بەستووە.
لەھیچ وڵاتێکی فیدراڵی نەمبینوە کەدەوڵەت پابەندی دەستور نەبێت بەڵکو ئەوە ھەرێمە داوای زیاتر لە دەستور لەحکومەتی ناوەند دەکات، بەڵام پێچەوانە لەعێراق دا ھەرێمی کوردستان ھەمیشە مافەکانی خۆی بەبێ دەستور داوا دکات نە زیاتر نە کەمتر، بەڵام ئەوە عێراقە نایەوێت پابەندی دەستور بێت، ھەتا ئێستاش زیاتر لە 50 دەقی دەستور کە پەیوەندی بە ھەرێمی کوردستانەوە ھەن جێبەجێ نەکراون، لەم ڕوانگەوە بەزمانێکی سادە دەتوانین بڵێین دادوەرێکی تاوانبار چۆن دادگا بە تۆمەتبارێک دەکات بۆ ئەوەی بسەلمێنێت کە تۆمەتبارەکە تاوانبارە یان نا. عێراق خۆی پێشیلی دەستور دەکات نایەوێت پابەندی دەستور بێت، ئەوجا عێراق چۆن دەتوانێت بەدادگا حکومەتی ھەرێمی کوردستان تاوانباربکات.
گەر ھەموو سیاسی و دەسەڵاتدارانەی ئەم وڵاتە وەکو مەسرور
بارزانی بەجورئەت بن، بەڕاشکاوانە باسی کێشەکان بکەن، ئەوا ھیچ کێشەیەک و قەیڕانێک بونی نابێت، ھەموویان چارەسەر دەکرێن، بەڵام بەداخەوە کەس جورئەتی نیە ڕاستیەکان بڵێت تەنھا کار لەسەر چەواشەکردنی خەڵک دەکەن بۆ بەرژەوەندی شەخسی خۆیان.
وەڵام بدەوه