ھەڵسەنگاندنێک بۆ ھەڵوێستی بەشێک لە ھێزە سیاسییەکان لەبارەی رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا
تەنیا کوردی
ھەڵوێستی بەشێک لە ھێزە سیاسییەکانی ھەرێم لە پێش رێککەوتنی ھەولێر و بەغداو دوای رێککەوتن، ئەگەر بخرێتە نێو ھەڵسەنگاندنێکی زانستی تەنیا بەیەک پێوەری سویدی بۆ ھەڵسەنگاندن، لێدوانەکانیان بخرێتە ڕوو ئەنجامێکی سەیر دەردەچێ کە ئەوەندە ھەڵوێستی ناجێگیر و دوور لە خزمەتی پێگەی ھەرێمە ئەگەر رای گشتی دیقەتی لیبدات ...رای گشتی دیقەتی لێبدات رێک بۆیان دەردەکەوێ کە ئەمانە جگە لەوەی دژی بەرژەوەنی خەڵکن، بۆ داھاتووی کوردستان کارەساتن.
بەنمونە تەنیا لە یەک ئاستدا رەخنەکانیان وەک ھەڵوێست وەردەگرین کە ئەم ھێزانە چیان گوتوە...
یەکەم، پێش رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا، کۆی ھەڵوێستەکانی بەشێک لە ھێزە سیاسییەکان وابوو نەوت رادەستکەن، بەڵام لەدوای رێککەوتن دەڵێن بۆچی نەوتتان رادەست کرد؟
دووەم، دەڵێن داھاتی نانەوتی رادەستکەن، ئێستا دەڵێن بۆ رادەستان کرد؟
سێیەم، دەڵێن بەغدا لەسەر حەقە، ئێستاش سەرباری وشکردنی قوتی خەڵکی کوردستان، دووبارە دەڵێن بەغدا لەسەر حەقە...
چوارەم، لەبابەت ئابووری سەربەخۆ دەڵێن، نابێ ئابووری سەربەخۆ ھەبێ، ئێستا دەڵێن بۆ ھەرێم ئابووری سەربەخۆی نەبێ...
ھەڵسەنگاندن بەگوێرەی پێوەرێکی سویدی....
یەکەم...خاڵی ئەرێنی
...........................
لە ھەڵوێستەکانیان لەم چوار خاڵە بۆ پێگەی ھەرێم ھیچ خاڵێک نابینرێ کە ئەرێنی بێت، چونکە لەھەر چوار خاڵدا لەماوەی پێش رێککەوتن تا دوای رێککەوتن، جێگیری لە ھەڵوێستیان نەبووە...
دووەم، خاڵی نەرێنی...
.............................
ھەر چوار خاڵی داواکارییەکانەن نەرێنییە چونکە لە دژی قەوارەی ھەرێم، بە پێچەوانەی بەرژەوەندی ھەرێم لە تەوقیتی پێش رێککەوتن دوای رێککەوتن، لێدوانیان لە بەرژەوەندی بەغدا داوە.
سێیەم، خاڵی ھاوبەش...
...............................
لە ھەرچوار خاڵدا ئیزدواجیەت لە ھەڵوێست ھەیە، کە ئەمەش دیارە ئامانج شەڕێکی دەروونییە بە گوێرەی پیلانگێڕی بەغدا کە ئەم لایەنانە لە قەوارەی ھەرێم بدەن.
چوارەم، چی بکرێ؟
..........................
لەھەر چوار خاڵدا، ھیچ نەخشەڕێگای چارەسەر نییە، جگە لەوەی شەرعیەت دەدەنە بەغدا بە پێچەوانەی سیاسەتی ھەرێم...
دەرەنجام
............
بەداخەوە جگە لەوەی کە ئەم ھێزە سیاسیانە وا خۆیان دەردەخەن کە ھێزی کوردین، بەڵام بۆ داھاتووی گەشەی ھەرێم ھیچ رێگاچارەسەرییەکیان پێنییە جگە لە دروستکردنی فەوزا نەبێ، ئەم فەوزایەی کە دەشیخەنە نێو رای گشتی تەنیا بۆ لێدانە لە بەرژەوەندی ھەرێم.
تێبینی
.......
ئەم ھەڵسەنگاندنە بۆ ئەم رەخنانەیە کە بەشێکی زۆر لە ھێزە سیاسییەکان لە جیاتی بەرگری لە قەوارەی ھەرێم بکەن، ئەمە ھەڵوێستیانە کە دژی قەوارەن، کە راستەوخۆ دژی بەرژەوندی خەڵکن، نەوەک کە ئێستا وا خۆیان دەردەخەن کە ئەمانە داکۆکیکاری خەڵکن، ئەگەر ئەمانە رۆژێک بەم نیەتە ببنە بەدیلی دەسەڵات، ئیتر نە بەرژەوەندی خەڵک و نە قەوارەو نە شتێک دەمێنێ بەناوی داھاتووی کوردستان.
وەڵام بدەوه