Kurdistan Press - ئەوکاتەی بۆ لێدان لە داھاتووی خەڵک، تاخمێک متمانە لەنێو رای گشتی ناھێڵن ئەوکاتەی بۆ لێدان لە داھاتووی خەڵک، تاخمێک متمانە لەنێو رای گشتی ناھێڵن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەوکاتەی بۆ لێدان لە داھاتووی خەڵک، تاخمێک متمانە لەنێو رای گشتی ناھێڵن

"ناوەڕاستی دۆزەخ"
تەنیا کوردی

ئەوکاتەی بۆ لێدان لە داھاتووی خەڵک، تاخمێک متمانە لەنێو رای گشتی ناھێڵن، ئەگەر خەڵک چوونە سەر ئەم باوەڕە، ئەوکاتە داھاتووی خەڵک دەچێتە ناوڕاستی دۆزەخ....
قەولێک ھەیە دەڵێ، "ئەو ماڵەی متمانەی تێدا نامێنێ دەبێتە ناوەڕاستی دۆزەخ"....ئایا رای گشتی ھەر بە ڕاستی دەیانەوێ گڕ بەردەنە سەقامگیری نێو ماڵیان؟
خەتای مێژوونووسەکانە یان خەتای سیاسییەکانە کە تا ئێستا نەیانتوانیووە تاکێک تێبگەینن و ھۆشیاری بکەنەوە کە ھەر تاکێکی کورد ئەمڕۆ ھەڵگری ناسنامەی ئیمپراتۆریەتی مێژوویی بووە کە مادەکان بوون و کردبوون، کە حوکمی رۆژھەڵاتی ناوینیان دەکرد...
ھەرتاکێکی ئەمڕۆی کورد خاوەندارێتی یەکەم ئەلف و بێی جیھانی دەکات کە سۆمەرییەکان بوون و، کوردبوون و خەتونووسینیان داھێنا، ناکرێ خەڵکانێک لە ئێستادا نەخوێندەوار بن بەرامبەر بە رابردووی خۆیان، قەزیەی خۆیان....
ئەمڕۆ ئەم قەوارەی کە ھەیە ھەڵگری شانازی و ناسنامەی ھەرتاکێکە ئەم قەوارەیە گەورترە لە ھەموو حزبەکان، ھەر تاکێک دەبێ واسەیری قەورەی ھەرێم بکات، ئایا ئەگەر ئەم قەوارەیە رووخا لەمە باشتر وێنادەبێتەوە؟ چ داگیرکارێک ھەبووە کە خاکێکی داگیرکردبێ وێرانی نەکردبێ، ئایا ھەر بەراست خەڵک دەیەوێ مێژوو و شانازییەکان و سەقامگیری خۆی بەدەستی خۆی بە ناوەڕاستی دۆزەخ بسپێرێ...
عەزیز نەسین دەڵێ، مرۆڤەکان تەنیا بۆ وەڵامدانەوە گوێت لێت دەگرن، نەوەک بۆ تێگەیشتن...ئەمانەی لە نێو رای گشتی خەڵک بۆ روخانی قەزیەو ناسنامەی قەوارەی ھەرێم ئاراستە دەکەن، نایانەوێ خەڵک لە قەزیەکەی وردبێتەوە، بەڵکوو دەیانەوێ خەڵک وەڵامی ھەبێ و بچێتە سەر مەوجی ئەوان، بەبێ تێگەیشتن لە داھاتووی خۆی...ئەمە زۆر ترسناکە کە خەڵک بەبێ ئەوەی بزانێ داھاتووی لە کوێیە بەدوای خەڵکێک بکەوێ کە بەرەو دۆزەخ رایدەسپێرێ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه