KurdistanPress...

CLOSE

کارتەکانی فشار لەبەرامبەر سیاسەتی بەغدا

کارتەکانی فشار لەبەرامبەر سیاسەتی بەغدا! 

‏‎ کە جەنگی جیھانی یەکەم کۆتایی ھات، بە سەرکەوتنی بەریتانیای مەزن شکستی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، بەریتانیا لەسەر ناوچەی میزۆپۆتۆمیا کە دڵی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بوو دەوڵەتی عێراقی دروستکرد، بەریتانیا عێراقی ھێنایە بونەوە بەڵام ھیچ بەریتانیەکی نەکردە پاشای عێراق بەڵکو ھەر عەرەبێکی کردە پاشای عێراق.

‏‎چونکە بەریتانیا دەیزانی گەر بەریتانیەک بکرێتە پاشا شەقامی عەرەبی بە گشتی و عێراقی بەتایبەتی ڕاپەرین و خۆپیشاندان لە دژی دەکەن، ئەوکات دەبوو بەریتانیا بەناچاری دەستبەرداری عێراق بێت، چونکە ھیچ داگیرکارێک ناتوانێ بمێنێتەوە گەر خەڵک دژی ھەڵسا. 

‏‎کاتێک سەرۆک بارزانی بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی دا، کە ڕیفراندۆم پێش ئەوەی ئامانجی سەربەخۆیی کوردستان بێت  ئامانجی بارزانی ئەوەبوو بۆ جیھان دەری بخات کە ئەو سیاسەتەی بەغدا بەرامبەر ھەرێمی کوردستان گرتویەتیەبەر ناکۆکی شەخسی نین کە لە نێوان خودی خۆی و بڕیاربەدەستانی بەغدا ھەبێت. 

‏‎کە ھەندێک حیزب لێرە وا لێکی دەدەنەوە کە کێشەی عێراق و ھەرێم ناکۆکی شەخسین لە نێوان بارزانی و کاربەدەستانی بەغدا، بەڵام بارزانی بەڕیفراندۆم دیاریکرد کەئەو سیاسەتە دژی  ھەموو خەڵکی ھەرێمی کوردستانە، کە بەغدا بەبڕینی بوودجە بە بڕیارێکی شەخسی ئەنفالێکی تر  لەدژی گەلی کوردستان کرا بە مناڵانی ساواشەوە کە بەو مووچەیەوە شیری قوتو بۆ دەکڕا. کە لە ئەیلولی 2017  93% خەڵکی کوردستان دەنگی دژی ئەو سیاسەتەی بەغدا دا. 

‏‎گەر ئەو کات خیانەتی ناوخۆ نەبوایە ئێستا عێراق و ھەرێمی کوردستان لە قۆناغێکی دیکە دەبوون چ بە سەربەخۆیی بێت چ بەغدا سیاسەتێکی دیکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان پەیرەو دەکرد دەستووریش وەک خۆی جێبەجێدەکرا، کە ڕیفراندۆم ھەمیشە کارتێکی فشار و بەھێز دەبوو لەسەر مێزی جیھان کە بەغدا نەتوانێت جارێکی دیکە سیاسەتی دژایەتی بەرامبەر ھەرێمی کوردستان بگرێتەبەر. ئێستاش کە ھەرێمی کوردستان و بەغدا ڕێککەوتنی ھەیە کە ھەرێم پابەندە بەتەواوی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە ئەوە بەغدایە پابەند نیە و ھەر جارەو بەھانەیەک دەگرێت ڕێککەوتنەکە جێبەجێ ناکات شەڕی دەروونی لەگەڵ خەڵک دەکات وەکو دەرۆزەكەر مامەڵە لەگەڵ ھەرێم دەکات نەک وەک ماف و ئەوەی لەسەری ڕێککەوتون.

‏‎دەبوو ھەموو خەڵکی ھەرێمی کوردستان بەھەموو شارەکانەوە بەبێ ئەوەی کام حیزب و کام ئاینین بەیەکەوە و بە یەک دەنگ بڕژانایە سەر شەقام خۆپیشاندانیان کردبایە دژی سیاسەتی بەغدا، فشاریان دروستبکردایە ئەوکات ھەفتەیەکی پێ نەدەچوو فشاری دەولی دروستدەبوو بەغدا بەبێ دوو یەک پابەندی ڕێککەوتنەکە دەبوو، مافەکانی ھەرێم لەکات و ساتی خۆی بەتەواوی دابیندەکران. 

‏‎حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆنیش زیاتر لە بەغدا شەڕی دەروونی لەگەڵ خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکەن، لە جیاتی ئەوەی بانگەشەی خۆپیشاندان دژی حکومەتی ھەرێم بکەن کە خۆیان باشتر دەزانن خەلەلەکە لە کوێیە، دەبوو ئەوان زیاتر حیزبی دەسەڵات ئەمڕۆ ھانی خەڵک  بدرایە کە خۆپیشاندان بکەن دژی سیاسەتی بەغدا ، ھەرکات بەغدا بوودجەی ناردبوایە ئەوکات چاودێری لەسەر حکومەتی ھەرێم بکردایە بۆ ئەوەی بۆ مووچە و خزمەتگوزاری خەڵک بەکاری ھێنابایە، نەک ئۆپۆزسیۆنبن لەھەرێم و لەبەغداش پارێزەری حکومەتی عێراق بن و دژایەتی حکومەتی ھەرێم بکەن. بەڵام چونکە ئۆپۆزسیۆن بۆ خەڵکی ھەرێم نیە بەڵکو بۆ ئەجێندایی خەڵکی دیکەیە قەت نابینی کاری ڕاست بکەن ھەر ئەوە دەکەن کە خەڵکی دیکە پێ ڕادەسپێرن! ھۆشیاری خەڵک گرنگە، نابێ بەدوای ھەموو قەرەباڵغییەک بکەون، دەبێ بزانن خەلەلەکە لەکوێ یە ئەوکات بڕیار بدەن کە چۆن بجوڵێن چی بکرێت نەک بەدوای خەڵکی بەرژەوەندیخواز بکەون کە شەڕیان پێ دەکرێت نەک شەڕیان بۆ دەکەن.

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه