مەزنترین دوژمنی جیهان، مرۆڤە.
ترسناکترین هەڕەشە لەسەر مرۆڤایەتی و گۆی زەوی، لە سەرژیان، لەسەر سرووشت، لەسەر ژیانی بوونەوەر و جوانیەکانی ژیان، مرۆڤە. نەکارەساتە سرەوشتیەکانن، نە ئاژەڵە دڕندەکانن.
هیچ کەسێک تا بە ئەمڕۆش دەگات سەداسەد لە نهێنی باری سایکۆلۆجیای مرۆڤ و پێکهاتە و رەگەزە پێکهێنەرەکانی تێنەگەیشتووە و نەیتوانیوە لەوە تێبگات مرۆڤ بۆ ئەوەندە دڕندەیە؟ بۆ تا ئەو ئاستە نزمە ئەشێ دابەزێ دڵی بە رشتنی خوێنی هاورەگەزیشی ئاو نەخواتەوە.
لەوەتەی عەقڵی مرۆڤ گەشەی کردووەو پێ گەیشتووە و توانیویەتی گۆڕانکاری بەسەر ژیاندا بهێنێ و پێشی بخات و بە تایبەت بە درێژایی مێژووی نووسراویەوە، ئەگەر شوێنێکی سەر گۆی زەوی ئاوەدان کردبێتەوە و جوانی کردبێ، هەزاران شوێنیشی وێران و تەخت و سوتماک و ناشرین کردووە، خوێنی رشتووەو کاولکاری بەرهەم هێناوە.
مرۆڤ لە لوتکەی دڕندەییدا هیچ کات دەستی لە هیچ کردارێکی ناشرین و قێزەوەن و بەدکرداری نەپاراستووە و لە چەشنی بکەرێکی وێرانکارو دڵڕەقەوە، جوانیە دەسکردو سرووشتیەکانیشی لە جوانی خستووە و بەدبەختی و ماڵوێرانی و مەینەتی پێشکەش بە مرۆڤایەتی کردووە.
وەڵام بدەوه