Kurdistan Press - رۆحی بەرگری رۆحی بەرگری | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

رۆحی بەرگری

داگیرکاری بۆ گەلانی داگیر کراو هەمیشە فاکتەرێکی پاڵنەرە بۆ کۆڵنەدان و خۆڕادەست نەکردن و درێژەدان. 
درێژەدان بە خۆراگری بەرامبەر هێزێکی داگیرکار و بەرامبەر بە تەوژمێکی وێرانکارەوە. 

هێزی داگیرکار تەوژمێک نیە تەنیا بە ئاراستەی داگیرکردنی خاک و جوغرافیاوە دڵی ئاو بخواتەوەو سنوور بۆ زێدەڕۆییەکانی دابنێ. هیچ هێزێکی داگیرکار نادۆزیتەوە هەڵگری مەیل و خواستێکی شەیتانی وێرانکردن و کاولکاری نەبێت. 

تەوژمە داگیرکەرەکان لە ناخی خۆیاندا سیخناخن بە هەستێکی ڕقاویەوە و بە قین لە دڵ گرتنەوە پەلامار دەدەن و مەیلی ژێر دەستەکردن و دەستەمۆکردن لە ناخیاندا پەنگ دەخواتەوەو هیچ سنوورێکی ئەخلاقی و عورف و نەریتێکی ئینسانی ناناسن.  

ئەوەی بەلای ئەم جۆرە هێزانەوە گرینگە و لە لوتکەی حەزوئارەزووەکانیاندا چەکەرەدەکات، نەک تەنیا داگیرکردنی  خاک و نیشتیمان و جوغرافیایە، بەڵکو  دەست بەسەراگرتنی روح و ئینتیماو فکرو هەست و نەستی لایەنی بەرامبەر و توانەوەیەتی لە نێو بۆتەی جیهانبینی هێزی داگیرکارو لە قاڵبدانیەتی بۆ دەست خستنی ئامانجێکی بە پیرۆزکراوەوە. 

 هەوڵدانی هێزی داگیرکار سەپاندنی تەسکبینی و تاکڕەوی و تاک بریاریە، لە رێگەی بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن و زەبروزەنگ و راوەدوونانەوە. 

ئەو فاکتەرەی لای هێزەداگیرکراوەکە گەرەکە بە زیندوویی بمێنێتەوە و لە گشت بارودۆخێکدا ئامادەیی هەبێ، ئەو توانا شاراوەیەو دینامیکیەتی بەرخودان و بەگژداچوونەوەی ستەمی داگیرکاری و ئەو ناحەقیەیە بەرامبەری پێرەودەکرێ. 

ئامادەیی ئەم دینامیکیەتە شاراوەیە گەرەنتی و سەرمایەو هێزێکی لەبن نەهاتووی مەعنەویە بۆ بەرپەرچ دانەوەی هێزی شوومی داگیرکار و بەزاندنی بکەرە ناوەکیە ستەمکارەکانی ناویەوەو ئازاد کردنی جوغرافیاو روح و جەستە لە تەوق و زنجیری ستەمکاری و چەوساندنەوەو  دواجار شکست پێ هێنانی سیاسیەتی قێزەوەنی داگیرکاری و دەست بەسەراگرتنی رقاویەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا