Kurdistan Press - قەیرانی ئۆکرانیا تاقیکردنەوەیەک لە بەردەم دوو جەمسەری جیهان قەیرانی ئۆکرانیا تاقیکردنەوەیەک لە بەردەم دوو جەمسەری جیهان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

قەیرانی ئۆکرانیا تاقیکردنەوەیەک لە بەردەم دوو جەمسەری جیهان

لە 14 ساڵی ڕابردوو، لەسەردەمی سەرۆکایەتی ئۆباما لە ساڵی 2008 تا ئێستا لە دۆسیەکانی جیھان ڕوسیا بەسەر ئەمریکا و ڕۆژئاوا سەرکەوتووە، بەشێوەیەکی بەرچاو پێگەی خۆی لە جیھان دا بەرەو پێشبردووە، لەبەرامبەردا ئەمریکا پاشکەشەی کردووە، لەسەردەمی ترەمپ نەبێت کە ئەمریکا تا ڕادەیەک ھاوسەنگی پاراستبوو ھەندێک جار بەھێزتربوو، گەر نا ھەمیشە ڕوسیا و پۆتین سەرکەوتوبونە. قەیرانی ئۆکرانیا تاقیکردنەوە و قەیرانێکی ترە بەرۆکی جیھانی گرتووە، جیھانی کردووە بەدوو بەش، کێ لەم تاقیکردنەوەیە سەرکەوتوو دەبێت، پۆتین و ڕوسیا و ھاوپەیمانەکانی یان ئەمریکا و بایدن ھاوپەیمانەکانی؟  

ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا ؛ لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەساڵی 2007 ووتی سیستەمی تاکجەمسەری ھیچ کات بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە شوێنی خۆی نەگرتوە، جیھانی ئەمڕۆ لەقۆناغی تاک جەمسەری تێپەڕیوە، بەرەو سیستەمێکی چەند لایەنی جیھانی ڕوشتووە. 
ئەو قسەیەی پۆتین دوای ئەوە ھات کە ئەمریکا دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی سارد وەک تاکە جەمسەری جیھانی خۆی نمایشکرد، زۆربەی دۆسیەکانی جیھانی بەتاک لایەنە بڕیار دەدا، بە بێ حسابکردن بۆ ھیچ لایەکی تر، تەنھا بەرژەوەندی خۆی لا گرنگ بوو. 

ڕوسیا کەخاوەنی ڤیتۆیە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی. سەرەتای قۆناغی نەیاربونی ڕوسیا لەگەڵ ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ جەنگی ئەمریکا دژی عێراق، کە ڕوسیا چەند جار ھەڕەشەی بەکارھێنانی ڤیتۆی دەکرد لەئەنجومەنی ئاسایش بەڵام ئەوکات ڕوسیا ئەو وڵاتە بەھێزە نەبوو بتوانێت دژی ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی ھەڵوێست وەربگرێت ڤیتۆ بەکاربھێنێت. بۆیە دواتر بێدەنگی ھەڵبژارد، ئەمریکا ئەوەی ویستی کردی بەبێ حسابکردن بۆ ھیچ لایەکی تر. ھەر وەک ئەوە وابوو  بە ناڕاستەوخۆ بڵێت من تاکە زلھێز و جەمسەری جیھانم، ئەوەی بمەوێت دەیکەم بەبێ حسابکردن بۆ ھیچ وڵاتێک. 

ئەمەش وایکرد ڕوسیا خۆی بەھێزتر بکات، وەڵامی ئەمریکا  و نەیارەکانی بداتەوە لەکاتی پێویست دا، لە دۆخی ئیفلیج بونەوە بێتە دەرەوە، دارشەقەکان بھاوێژێت و لەسەر پێ خۆی بگرێت. 
کەبۆ یەکەم جار ڕوسیا لە قەیرانی جورجیا ھێزی خۆی پێشانی  ئەمریکا و ھەموو نەیارەکانی دا، بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش، دەست تێوەردانی کرد لە ھەردوو ھەرێمی ئەبغازیا و ئۆسیتیا دژی جورجیا، بەھێزی ڕوسیا سوپای جورجیا ناچار بەکشانەوە کرد لەم دوو ھەرێمە، دواتر ڕوسیا سەربەخۆیی ھەر دوو ھەرێمەی بەفەرمی ڕاگەیاند. 

قەیرانی جورجیا سەرەتای دەرکەوتنی ڕوسیا بوو کەخۆی وەکو  زلھێز و جەمسەری جیھان نمایش بکات لەساڵی 2008، لە دوای ھەڵوەشاندنی یەکێتی سۆڤێتی جاران لە ساڵی 1991. کە دواتر ڕوسیا لە قەیرانی سوریا بەتەواوی وەکو زلھێزێکی جیھان دەرکەوت کاتێک دژ بە پرۆژە و بڕیارەکانی ھەر یەک لە ئەمریکا و فەرەنسا و بریتانیا ھەموو وڵاتانی ڕۆژئاوا وەستا. 

دوای دەرکەوتنی داعش تەنھا 25% خاکی سوریا بەدەست بەشار ئەسەدەوە مابوو. ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی ھەموو ھەوڵێکیان ئەوەبوو کە بەشار ئەسەد نەمێنێتەوە لە سەر حوکمڕانی سوریا بەڵام ڕوسیا پشتگیری لەمانەوەی دەکرد ئاسمانی سوریای کۆنترۆڵ کرد بەسەر ھەموان دا، لەم ماوەی قەیرانەکانی سوریا و شەڕی داعش ڕوسیا زیاتر لە دەھ جار بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕەتدەکردەوە بە ڤیتۆ کە لەلایەن ئەمریکا و فەرەنسا و بریتانیا  بڕیار دەدرا، دوا جار ڕوسیا لە قەیرانی سوریا بەسەر ڕۆژئاوا و ئەمریکا زاڵبوو و سەرکەوت، بەئامانجی گەیشت. 

ئێستاش قەیرانی ئۆکرانیا، کە ئۆکرانیا دەیەوێت ببێتە ئەندام لە ناتۆدا، ڕوسیا ناتۆ بەنەیاری خۆی دەزانێت، ڕوسیا بۆ ئەوەی ڕێگری لەھەڕەشەکانی ناتۆ بکات،پێش چەند ڕۆژێک سەربەخۆیی ھەردوو ھەرێمی لۆغانستک و دونیتسک ڕاگەیاند بەتاک لایەنە بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و ھیچ لایەکی تر، جارێکی تر بەھەموو جیھان و بەتایبەتی بەئەمریکای ووت سەردەمی تاکجەمسەری تەواوبووە، منیش ئێستا جەمسەری جیھانم، ئەوەی بمەوێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و ئاسایشی نیشتیمانی خۆی دەیکەم، ھیچ کەسیش ناتوانێت ڕێگریم لێ بکات. ھێرشی ڕوسیا ھەر  بۆ سەر ئەو کۆمارانەیە کە ڕوسیا بە خاکی خۆی دەزانێت، بۆ ئەوەی سیستەمی بەرگری خۆی تێدا جێگیربکات بۆ ئەوەی ھەڕەشەکانی ناتۆ بۆ سەر سنورەکان خۆی دووربخاتەوە، لە داھاتوودا گەر ئۆکرانیا بوە ئەندام لەناتۆ، گەر نا ڕوسیا ھێرشی سەرتاسەری ناکات بۆ سەر ئۆکرانیا تەنھا گەر ناچار نەبێت ھیچ ڕێگایەک نەمێنێتەوە. 

تائێستا ڕوسیا بەتەواوی سەرکەووتووە بەسەر نەیارەکانی، ئەوەی لەبەرژەوەندی وڵاتەکەی دایە درێغی ناکات بەبێ حساب کردن بۆ ھیچ وڵات و زلھێزێک.

ھێشتا شەڕەکە ماوە ئایا کێ سەرکەوتوو دەبێت دیارنیە، بەڵام بە بۆچۆنی خۆم شەڕەکە چەند ڕۆژێکی کەم دەخایەنێت، زیاتر شەڕی نمایش و ھەڕەشە دەبێت نەک شەڕی ڕاستەقینە و سەرتاسەری، ھیچ جەنگێکی جیھانیش ڕونادات ئەوەی ھەندێک لە چاودێران پێشبینی دەکەن، ڕوسیاش ئەوەی مەبەستە  بەدەستی دەھێنێت بە شەڕێکی کەم. 

نوسینی: ھۆگر نێروەیی 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه