Kurdistan Press - ئایا دادگای فیدراڵ بەشێکە لە چارەسەرە ئایا دادگای فیدراڵ بەشێکە لە چارەسەرە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئایا دادگای فیدراڵ بەشێکە لە چارەسەرە

دادگای فیدراڵ یا دادگای اتحادی وەک باڵاترین دامەزراوەی دەستوری و یاسایی لە جیاتی رۆڵی چارەسەر بگێڕێ، بەداخەوە وا خەریکە بەهۆی فشارە سیاسیەکانەوە ئەبێتە بەشێک لە گرفت. 

پێکهاتەی ئەتنی و  تائیفی کۆمەڵگای عێراقی بە جۆرێکە یەکلایی کردنەوەی هەر پرسێکی نیشتیمانی لە ژێر فشارە سیاسیەکانی پێکهاتەو لایەنە سیاسیە ناوەخۆیی و دەرەکیەکانەوە، چەندین رەهەندی نەرێنی و ناخۆشی لێدەکەوێتەوە. 

دادگای فیدراڵی عێراقی لە جیاتی گێڕانەوەی هیواو زیندوو هێشتنەوەی چرای ئومێد و وزەبەخشین و رۆڵی یەکلاکەرەوەی لە پرسە یاسایی و نیشتیمانیەکان و خستنەسەر هێڵی ڕاستەقینەی پرۆسەی سیاسیەوە، دۆخێکی پڕ لە دڕدۆنگی و نائومێدی هێناوەتە ئاراوە. 

ماهیەتی ئەم دادگایە کە لە رووکەشدا وەک دادگایەکی دەستوری وێنای دەکرێ، لە کرداردا هەنگاو بەرەو تۆخکردنەوەی هێڵە تائیفیەکانەوە دەنێ و کێشەکان ئاڵۆزتر دەکا. 

تایبەت بە هەرێمی کوردستان و پرسی فرۆشی نەوت و غازەوەش، دادگای فیدراڵ  لە ژێر هەژمون و فشاری دەرەکی و بە نەفەسێکی تائیفیەوە، لە دوا هەنگاویدا  بریارێکی نادەستوری دەرکرد و هێندەی تر بوو بە هۆکاری ئاڵۆزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغداوە. 
ئەم پێنگاڤەی دادگای ئیتیحادی ( فیدراڵ) دەکرێ وەک ئەو زنجیرە پلانانەی بەغدا بۆ گێڕانەوەی مەرکەزیەتێکی بەهێز خوێندنەوەی بۆ بکرێ، کەوا ساڵانێکە لە لایەن هەندێ لایەنی سیاسی و تائیفیەوە  بێ وەستان هەوڵی بۆ ئەدرێ و  مۆرکی نفوز و کاریگەری روحیەتی لایەنی دەرەکیشی پێوەدیارە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا