Kurdistan Press - گەرووی هورمز هەژێنرا گەرووی هورمز هەژێنرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گەرووی هورمز هەژێنرا

کەشتییەکی نەوت هەڵگر لە گەرووی هورمز ئاگری گرت
 هێزە چەکدارەکانی ئێران: گەرووەکە داخراوە و لەژێر کۆنتڕۆڵی ئێمەدایە. ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم، هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایان گەیاند کە کەشتییەکی نەوت هەڵگر بە ناوی "ئەلغایا" بەهۆی بەرکەوتنی بە مینێکی دەریایی لە گەرووی هورمز، ئاگری گرتووە.
 بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، کەشتییەکە هەوڵی داوە لە ڕێڕەوی قەدەغەکراوی باشووری گەرووەکەوە تێپەڕێت.
 ئێران دووپاتی دەکاتەوە کە گەرووی هورمز داخراوە و بەتەواوی لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەواندایە و پێشتر هۆشدارییان لەبارەی مەترسیی ڕێڕەوەکەوە دابوو.سەرجەم هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی سەر کەشتییە زەبەلاحەکە شکستیان هێناوە. ڕووداوەکە هاوکاتە لەگەڵ دواخستنی ئەو کۆبوونەوە هەرێمییەی کە بڕیار بوو ئەمڕۆ لە عومان سەبارەت بە گەرووی هورمز بەڕێوە بچێت. نزیکەی پێنج یەکی نەوتی جیهان بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕێت و کۆنتڕۆڵکردنی خاڵی سەرەکیی ناکۆکیی نێوان ئەمەریکا و ئێرانە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا