Kurdistan Press - مۆساد هۆشداری توند بە تورکیا دەدات مۆساد هۆشداری توند بە تورکیا دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مۆساد هۆشداری توند بە تورکیا دەدات

ماڵپەڕی یۆرۆنیوز ئاشكرای دەكات چوار رۆژ بەر لە هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر بنكە توركییەكەی سووریا، سەرۆكی مۆساد پێوەندی بە ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا كردووە و لە گەشەكردنی رۆڵی سەربازی توركیا لەسەر خاكی سووریا ئاگاداری كردووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 21ی ئاب ماڵپەڕی یۆرۆنیوز بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئیسرائیلییەكان ئاشكرای دەكات، چوار رۆژ بەر لە هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر بنكەی هێزی ئاسمانی ئەبوزهوور لە ئیدلبی باكوری رۆژئاوای سووریا، رۆمان گۆڤمان سەرۆكی مۆساد پێوەندی بە ئەسعەد شەیبانی كردووە و لە گەشەكردنی رۆڵی سەربازی توركیا لەسەر خاكی سووریا ئاگاداری كردووەتەوە.
یۆرۆنیوز باسی لەوە كردووە، بەگوێرەی لێكدانەوەی میدیای ئیسرائیلی توركیا بە دووفاقی هەڵسوكەوت دەكات، لەلایەك خۆی وەك هاوپەیمانی وڵاتانی رۆژئاوا دەردەخات چونكە ئەندامی ناتۆیە كەچی لە هەمان كاتدا ئیسرائیل بە دوژمنێكی ستراتیجی دەزانێت.
ماڵپەڕە ئەوروپییەكە ئاماژە بۆ ئەوەیش دەكات بوونی سەربازگە و راداری توركی لە سووریا بەلای ئیسرائیلەوە قبووڵكراو نییە، چونكە بە كۆسپی دەزانێت بۆ ئۆپراسیۆنەكانی لەپێناو پاراستنی تەناهییەكەی.
 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا