Kurdistan Press - چەند پێشنیارەکانی ئێران ڕەتکرانەوە چەند پێشنیارەکانی ئێران ڕەتکرانەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چەند پێشنیارەکانی ئێران ڕەتکرانەوە

چەند پێشنیارەکانی ئێران ڕەتکرانەوە. 
جێگری ترەمپ: بژاردەکانی جەنگ لەبەردەم ترەمپدا کراوەن و پێویستە ئێران هەنگاوی دواتر بنێت
​جی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو پێشنیازە ١٠ خاڵییەی دۆناڵد ترەمپ مەبەستییەتی، زۆر لۆژیکیترە لەو پڕۆژە سەرەتاییەی ئێران کە لە میدیاکاندا بڵاوکراوەتەوە و واشنتن ڕەتی کردووەتەوە.
​ڤانس ئاماژەی بەوە کرد کە ترەمپ باس لە پێشنیازێکی سێیەم دەکات کە ئێران لە ڕێگەی پاکستانەوە پێشکەشی کردووە، بەڵام جەختی کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک ئاماژەیان بەوە نەکردووە کە ئاگربەستەکە پرسی لوبنانیش بگرێتەوە.
​جێگری سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دا بە تاران و وتی، ئەگەر ئێران دەیەوێت ئاگربەستەکە هەرەس بهێنێت ئەوە پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە، بەڵام ئێمە بژاردەی دانوستانمان لەبری جەنگ پێ پێشنیاز کردوون.
​ناوبراو ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ چەندین بژاردەی جیاوازی لەبەردەستدایە بۆ گەڕانەوە بۆ جەنگ ئەگەر ئێران هەنگاوی کردەیی نەنێت، وتیشی "ئێرانییەکان بەڵێنیان داوە گەرووی هورمز بکەنەوە".
​لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، ڤانس ئاماژەی بە ڕۆڵی ئیسرائیل کرد و ڕایگەیاند کە تەلئەبیب هەوڵ دەدات بارودۆخەکە بە جۆرێک ڕێکبخات کە زەمینە بۆ سەرکەوتنی ئەمریکا لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێراندا خۆش بکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا