سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی بارگرژییه‌كانی نێوان حه‌شد و حكومه‌ت كۆده‌بنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه له ماڵی سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاماده ده‌بن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌و گرژییه ده‌كرێت، كه دوێنێ به‌غدای گرته‌وه و حه‌شد و سوپا له شاره‌كه بڵاوه‌یان پێكرا.
ئه‌و گرژیانه دوای ئه‌وه هاتن، قاسم موسڵح، فه‌رمانده‌ی حه‌شد له سنووری ئه‌نبار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا.
دواتر فه‌رمانده باڵاكانی حه‌شد كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كازمی كرد و بڕیار درا، ئه‌و فه‌رمانده ده‌ستگیركراوه‌ی حه‌شد راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی حه‌شد بكرێت.
هاوكات لیژنه‌یه‌ك له ئاسایشی ناوخۆ، ئاسایشی نیشتمانی، هه‌واڵگری سه‌ربازی و ئاسایشی حه‌شد پێكهێنرا بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و پرسه.
به‌رپرسه‌كه‌ی حه‌شد تۆمه‌تباره به كوشتنی چالاكوانی عێراقی ئیهاب ئه‌لوه‌زنی له كه‌ربه‌لا.
قاسم موسڵیح كه‌سێكی نزیك بووه له جێگری پێشووی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، كه له 3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020 له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران، قاسم سوله‌یمانی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆردومان كران و كوژران.
وەڵام بدەوه