Kurdistan Press - شەڕ لە نێوان دوو وڵاتی گەورەی عەرەبی ڕوویدا شەڕ لە نێوان دوو وڵاتی گەورەی عەرەبی ڕوویدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەڕ لە نێوان دوو وڵاتی گەورەی عەرەبی ڕوویدا

ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ حكوومه‌تى یه‌مه‌نى كه‌ له‌ لایه‌ن سعوودیه‌وه‌ پشتیوانى ده‌كرێت ده‌ستى به‌ ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى كردووه‌ دژ به‌ هێزه‌ سه‌ربه‌خۆخوازه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن ئیماراته‌وه‌ پشتیوانى ده‌كرێن.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووى كانوونى دووه‌م، ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ هێزه‌كانى حكوومه‌تى یه‌مه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه‌ پشتیوانى ده‌كرێن، له‌ باشوورى یه‌مه‌ن ده‌ستیان به‌ ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى گه‌وره‌ كردووه‌ له‌ دژى ئه‌و هێزانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن ئیماراته‌وه‌ پشتیوانى ده‌كرێن.

رۆیته‌رز باسى له‌وه‌ كردووه‌ هێزه‌كانى سه‌ربه‌ حكوومه‌تى یه‌مه‌نى له‌ حه‌زره‌مه‌وت توانیویانه‌ چه‌ند سه‌ربازگه‌ییه‌ك داگیر بكه‌ن. 

ئۆپراسیۆنى ئه‌و شاره‌ نوێترین شه‌ڕ و پێكدادانه‌، كه‌ به‌ هۆى ناكۆكى سعوودیه‌ و ئیمارات سه‌رى هه‌ڵداوه‌. ئه‌م دوو هێزه‌ له‌ مانگى رابردووه‌وه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ململانێى یه‌كتر كه‌ پێشتر به‌ یه‌كه‌وه‌ هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بییان پێكهێنا بوو له‌ دژى ده‌سه‌ڵاتى حووسییه‌كانى سه‌ر به‌ ئێران.

رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ به‌رژوه‌ندى ئه‌م دوو وڵاته‌ى كه‌نداو له‌سه‌ر پشكى نه‌وت و هه‌ژموونى جیۆسیاسى له‌ یه‌كتر دوور كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه