Kurdistan Press - ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتیەکی بارهەڵگدا گرت بەرەو ئێران دەهات ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتیەکی بارهەڵگدا گرت بەرەو ئێران دەهات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتیەکی بارهەڵگدا گرت بەرەو ئێران دەهات

رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) رایگەیاند، مانگی رابردوو تیمێکی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە زەریای هیندی چوونەتە سەر کەشتییەک و دەستیان بەسەر بڕێک کەرەستەی سەربازیدا گرتووە کە لە چینەوە بەرەو ئێران دەگواسترانەوە.

ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاوی کردووەتەوە، بارەکە پێکهاتەی وای تێدا بووە کە دەتوانرێت لە دروستکردنی چەکی ئاسایی ئێراندا بەکاربهێنرێت، هەربۆیە دوای دەستبەسەرداگرتنی، تەواوی بارەکە لەناوبراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزەکانی ئەمریکا لە دووری سەدان کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی سریلانکا چوونەتە سەر کەشتییەکە و پشکنیویانە، دوای دەستبەسەرداگرتنی کەرەستە قەدەغەکراوەکان، رێگەیان بە کەشتییەکە داوە بەردەوام بێت لە گەشتەکەی.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمە یەکەمجارە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا سوپای ئەمریکا لە دەریادا رێگری لە بارێکی بە رەچەڵەک چینی بکات کە بەرەو ئێران دەگواسترایەوە.

هەرچەندە ناوی کەشتییەکە و خاوەنەکەی ئاشکرا نەکراون، بەڵام بەرپرسێکی دیکە ڕوونی کردووەتەوە کەرەستەکان "بەکارهێنانی دوولایەنە" (مەدەنی و سەربازی)یان هەبووە. ئەمریکا لە ڕێگەی زانیاری هەواڵگرییەوە ئەوەی دەستکەوتووە کە ئەو بارە بۆ کۆمپانیا ئێرانییەکان نێردراوە بە مەبەستی بەکارهێنانیان لە بەرنامە مووشەکییەکاندا.

ئەم ئۆپەراسیۆنە پێشتر رانەگەیەندراوە، بەشێکە لە هەوڵەکانی پێنتاگۆن بۆ تێکدانی تۆڕە نهێنییەکانی دابینکردنی چەک بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، بەتایبەت دوای ئەو زیانانەی لە شەڕێکی 12ڕۆژەی مانگی حوزەیراندا بە دامەزراوە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی ئێران گەیشتوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه