بەرپرسێكی ئیسرائیلیی پلەبەرز هۆشداری لە مەترسیی گەیشتنی توركیا بە فڕۆكەی شەڕكەری "ئێف 35"ی ئەمریكی دەدات و دەڵێ: ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی مەترسی لەسەر ئیسرائیل و سەقامگیریی ناوچەش دەخاتە مەترسییەوە.
ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی، لە زاری ئەو بەرپرسە باڵایە نووسیویەتی: "ئیسرائیل هەنگاو دەنێت بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو پلانە ئەگەر پێویست بکات" جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە "ئەنقەرە هەوڵ دەدات باڵادەستیی عوسمانی لە ناوچەكە بگەڕێنێتەوە و مەبەستەكەش تاكوو قودسە."
ڕوونیشی کردووەتەوە، ئەو هۆشدارییە لە کاتێکدایە کە ترسی تەلئەبیب هەیە لەوەی "ئەنقەرە بە شێوەیەکی شەڕانگێزانە فڕۆکەی ئێف-35 بەکار بهێنێت، بەتایبەتی دژی ئیسرائیل."
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ تورکیا" کردووە، ئەگەرێک کە بە "دوور بەڵام لە پەرەسەندندایە" وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە پێشینە بۆ ئەوەیە ئەم مەترسییە دوور بخەینەوە.
ئاشکراشی کرد کە "ئیسرائیل پێشتر ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ پووچەڵکردنەوەی پلانەکانی تورکیا لە سووریا و ئەگەر پێویست بکات ڕێوشوێنی زیاتر دەگرێتەبەر."
ئەو بەرپرسە جەختی لەوە کردووەتەوە ئیسرائیل پێی وایە "کۆنگرێسی ئەمریکا دەتوانێت، و پێویستە ڕێگری لە هەر ڕێککەوتنێک بکات بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف 35 بە تورکیا."
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن ئیدارەی ئەمریکا بیر لە ڕێککەوتنێکی بەدیل دەکاتەوە لەگەڵ تورکیا کە بریتی بێت لە فرۆشتنی دوو گورزە لە فڕۆکەی ئێف 16 و بلۆکی 70 کە نوێترین مۆدێلی فڕۆکە جەنگییە بەناوبانگەکانە و بە ڕاداری AESA و سیستەمی ئەلیکترۆنیی پێشکەوتوو تەیار کراوە.
وەڵام بدەوه