Kurdistan Press - عێراقچی پێویستە دڵنیایی وەربگرین ئەمجارە ئەمریکا پەنا بۆ بژاردەی سەربازی نابات عێراقچی پێویستە دڵنیایی وەربگرین ئەمجارە ئەمریکا پەنا بۆ بژاردەی سەربازی نابات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراقچی پێویستە دڵنیایی وەربگرین ئەمجارە ئەمریکا پەنا بۆ بژاردەی سەربازی نابات

ئەمڕۆ شەممە 12ـی تەمووز، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەمریکییەکان خیانەتیان لە دیپلۆماسی کرد کاتێک لە ناوەڕاستی دانوستاندندا رێڕەوەکەیان گۆڕی بۆ بژاردەی سەربازی، ئەگەر سوورن لەسەر گەڕانەوە بۆ مێزی گفتوگۆ، کە ئێستا ئەو سووربوونە هەیە و پەیامی زۆرمان پێگەیشتووە، سرووشتییە کە ئێمە دەبێت دڵنیا ببینەوە کە هەڵسوکەوتێکی وا دووبارە نابێتەوە."
عێراقچی ئاماژەی بەوەش کرد کە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا شتێک بە ناوی گەرەنتی بوونی نییە، بەڵام پێویستە دڵنیایی وەربگرن کە ئەمجارە ئەمریکا پەنا بۆ بژاردەی سەربازی نابات ئەگەر لەسەر مێزی گفتوگۆ بە ئامانجەکانی نەگات.
سەبارەت بە هەڕەشەی سێ وڵاتە ئەوروپییەکە (بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا) بۆ بەکارهێنانی میکانیزمی پەلەپیتکە (Snapback)، عێراقچی گوتی: "ئەمە گەورەترین هەڵەیە کە ئەوروپییەکان دەتوانن بیکەن و دۆسیە ئەتۆمییەکە زۆر ئاڵۆزتر دەکات، هاوشێوەی ئەو هەڵەیەی ئەمریکییەکان کردیان."
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران نە چارەسەری سەربازیی هەیە و نە بە رەوانەکردنی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش چارەسەر دەبێت، بەڵکو تەنیا رێگە بریتییە لە دانوستاندنێک کە تێیدا بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران و مافی پیتاندنی یۆرانیۆم پارێزراو بێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه