كەناڵی (ئەلعەرەبییە) بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، 30ی 12ی 2024، گەورەترین كاروانی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دوای كەوتنی ئەسەدەوە گەیشتە سووریا.
كاروانە سەربازییەكەی هاوپەیمانان و ئەمریكا لە ڕێگەی دەروازەی وەلید لە هەرێمی كوردستانەوە بەرەو سووریا چووە، كە لە 60 بارهەڵگری چەك و خۆراك و هاوكاریی لۆجسیتی پێك هاتووە و بەرەو حەسەكە و دێرەزوور چوونە.
ئەوەش ڕاگەیەندراوە، لەدوای كەوتنی ئەسەدەوە، 6 كاروانی سەربازیی هاوپەیمانان چوونەتە سووریا و لە 210 بارهەڵگر پێك هاتوون.
ئەم جووڵە سەربازییەی هاوپەیمانان لە میانی جووڵەی فراوانی هێزە سەربازییەكانی ئەمریكایە لە ناوچەكانی دێرەزوور و رەقە و كوبانی لە سووریا.
وەڵام بدەوه