سوپای پاسداران ڕایدەیەگەیەنێت، 23 گرووپی ئۆپۆزسیۆن لە سووریادا هەن و لەبەر ئەوەش قورسە حكوومەتێكی ناوەندی لەو وڵاتەدا پێك بێت.
عەمید محەمەد عەلی، گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە، 30ی 12ی 2024، ڕایگەیاندووە، ئێستا لە سووریادا 23 گرووپی دژ بە حكوومەت هەن، ئەوەش وا دەكات قورس بێت حكوومەتێكی ناوەندی و بەهێز لە سووریادا دروست بێت.
ئاژانسی ئیرنای ئێرانی لە زاری ناوبراوەوە بڵاوی كردووەتەوە، ئیسرائیل چەندین هێرشی كردووەتە سەر ناوەندە سەربازییەكان سووریا، بە ئامانجی بەهێزكردنی ئاسایشی خۆی، هاوكات ڕێگەی وشكانی و ئاسمانیی نێوان ئێران و سووریای پچڕاند.
ئەو گوتەبێژە دەڵێت، قورسە حكومەتێكی ناوەندی لە سووریادا پێك بێت، كە نوێنەرایەتیی هەموو پێكهاتەكانی تێدا بێت، چونكە كێشە و گرفت و بەرهەڵستكارییی زۆر لە سووریادا هەیە. هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان دەیانەوێ بەرژەوەندیی خۆیان لەوێدا دابین بكەن و بەرژەوەندیی خەڵكی سووریا پلە یەك نییە.
ئەمە لە كاتێكدایە لە سووریای نوێدا گفتوگۆی ئەوە هەیە ئایا حكوومەتێكی ناوەندی دروست بكرێت، یان حكوومەتێكی فیدراڵی كە مافی پێكهاتەكانی تێدا پارێزراو بێت.
وەڵام بدەوه