وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: ناتوانرێت ڕێگە بە پەکەکە و یەپەگە بدرێت لە ناو سووریا بمێننەوە، تورکیا وەک گرووپی تیرۆریستی دەڕوانێتە ئەو گرووپانە. تورکیا پاڵپشتی هەوڵەکانی حکومەتی نوێی سووریا دەکات بۆ دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی خاک و ئاسایشی وڵاتەکە. گرنگە بە هاوکاری لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا کاربکرێت لە پێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە سوریا و تەواوکردنی قۆناغەکانی گواستنەوەی دەسەڵات بە شێوەیەکی ڕێکوپێک.
ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و گرووپەکانی نزیک لە تورکیا لە نزیک بەنداوی تشرین بەردەوامی هەیە، هێزە کوردییەکان لەڕێگەی موشەکەوە پێگەکانی گرووپەکانی نزیک لە تورکیا بۆردومان دەکەن و لەبەرامبەریشدا پێگەکانی هەسەدە لە کۆبانێ بۆردومان دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان هەسەدە لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو 17 چەکداری گرووپەکانی نزیک لە تورکیای کوشتووە.
وەڵام بدەوه