ئەمڕۆ چوارشەممە (25ی كانوونی یەكەمی 2024)، تەلەڤزیۆنی سووریا ڕایگەیاند، لە دەوروبەری شارۆچکەی سووەیسە لە ناوچەی قونەیترە، لە باشووری ڕۆژئاوای وڵات، سوپای ئیسرائیل دەستی بە پێشڕەوی زیاتر كرد.
سەرچاوەکان ڕوونیان کردووەتەوە، “بلدۆزەر و ئامێرە سەربازییەکانی ئیسرائیل چوونەتە ناوچەی بەنداوی مەنتەرە لە پارێزگای قونەیترە، هەروەها هێزەکان خاڵی سەربازییان دامەزراندووە و بەربەستی خۆڵیان لە دەوروبەری بەنداوەکە دروست کردووە”.
هاوكات ڕوانهگهى سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایانگەیاند، “ئیسرائیل بە قووڵایی نزیکەی 7 کیلۆمەتر لە ناوچە دابڕاوەکەوە پێشڕەویی کردووە، هەروەها دانیشتوانی گوندەکانی ئوم ئەلعیزام و عەدنانییەیان ئاگادار کردووەتەوە، دهبێت تهنها لە کاتی دیاریکراو هاتوچۆ بكەن”.
جێی باسە، دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سووریا، هێزەکانی ئیسرائیل چوونەتە ناوچە چەک لێداماڵراوەکان، کە دوای شەڕی ساڵی 1973 لەناو خاکی سووریادا دامەزرابوون و ئهو ناوچانهیان كۆنتڕۆڵیان كرد.
ئەگەرچی ئیسرائیل ئەم پێشڕەوییە وەک ڕێکارێکی کاتی وەسف دەکات بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی سنوورەکانی، بەڵام وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە هێزەکانی ئیسرائیل لانیکەم به درێژایی ماوەی وەرزی زستان لەسەر چیای شێخ (جبل الشیخ) دەمێننەوە. چاودێرانی سیاسییش پێیانوایه ئیسرائیل بچێتە شوێنێك گەڕانەوەی زۆر ئەستەم دەبێت
سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە پێشڕەوی
1رۆژ پێش ئێستا |
Focus News |
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
هۆشداری ئیسڕائیل هات
ئەمرۆ
بەغدا مووچەی مانگی 11 و 12 دەنێردرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
شەپۆلێکی بەفرو باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران بۆ ئیسرائیل ئەم کارەتان بە ئاسانی تێناپەڕێت.
1 رۆژ پێش ئێستا
ڕەزامەندی یەک کەس ماوە بۆ ناردنی مووچەی مانگی 11 و 12
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه