ئیسرائیل لە بەربەستخستنەبەردەم سیستمی فڕۆکەوانی لە فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و حەڵەب پاشگەز دەبێتەوە و سووریاش دەست بە تاقیکردنەوەی تەواوی کارکردن دەکات
ئیسرائیل پاشگەز بووەوە لە قەدەغەکردنی کارپێکردنی سیستمی نوێی ئاراستەکردنی ئاسمانی لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق و حەڵەب، ئەوەش دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێک بەسەر پەکخستنیان. لەم چوارچێوەیەدا، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سووریا دەستی بە ئەنجامدانی پشکنین و هەڵسەنگاندنی ئاسمانی کردووە وەک ئامادەکارییەک بۆ بەرزکردنەوەی ئامادەیی و دووبارە کارپێکردنەوەی هەردوو فڕۆکەخانەکە بە شێوەی ٢٤ کاتژمێری، بەپێی ئەوەی ماڵپەڕی بەریتانیی "میدل ئێست ئای" بڵاوی کردووەتەوە.
پشکنینە فنییەکان سیستمی نیشتنەوەی ئۆتۆماتیکی (ILS/DME) لەخۆدەگرێت کە بۆ پاشتوانیکردنی پرۆسەی نیشتنەوە لە کاتی شەو و خراپیی کەشوهەوا تەرخانکراوە، هاوکات لەگەڵ سیستمی (DVOR/DME) کە بەرپرسیارە لە دیاریکردنی ئاراستە و مەوداکان بە وردی.
شایەنی باسە، ڕاپۆرتەکان دەریانخستووە کە کەرەستە و پێداویستییەکان لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا دانرابوون و ئامادە بوون، بەڵام تەلئەبیب هەستا بە پەکخستنیان و هەڕەشەی خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکە بچووکانەی کرد کە بۆ جێبەجێکردنی گەشتە فنییەکانی پشکنین تەرخانکرابوون.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه