وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێشتا زووه بڕیار له دۆخی نوێی سووریا بده‌ن؛ ده‌شڵێت، یه‌مه‌نییه‌كان بوێرانه و به مووشه‌كی خۆماڵی جه‌رگه‌ی ئیسرائیل به ئامانج ده‌گرن و پلانه‌كانی هاوپه‌یمانیی ئه‌مه‌ریكی – ئیسرائیلییان تێك داوه.
سێشه‌ممه، 24ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له په‌راوێزی كۆنگره‌ی نیشتمانیی بۆ به‌رپرسان و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كان ڕایگه‌یاند، له داهاتوودا گۆڕانكاریی زۆر له سووریا ڕوو ده‌ده‌ن. گوتیشی، ئه‌وانه‌ی له سووریا باسی سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن، پێویست ده‌كات جارێ چاوه‌ڕێ بكه‌ن.
عه‌باس عێراقچی سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و ململانێكانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل گوتی، ئه‌وان پێویستییان به هاوكاری و پشتیوانی ئێران نییه، به‌ڵام ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به هه‌موو توانایه‌كی پشتگیریی له به‌ره‌ی به‌رگریی و گه‌لی یه‌مه‌ن ده‌كات
عێراقچی گوتیشی، یه‌مه‌نییه‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی هێرشیی سه‌ختی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكی – ئیسرائیلی ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان بوێرانه و به مووشه‌كی خۆماڵی جه‌رگه‌ی ئیسرائیل به ئامانج ده‌گرن.
وەڵام بدەوه